تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارچەنگاڵ
(هەو.):ئاڵقە و دووپشکە ، مرازێکە لە نێو کەرەستەی جەنجەڕی دایە
دارەبەجینگوڵ
(موک.): دارێکە لە گۆڕستاناندا پەڕۆ و پاڵاتانی پێدا دەکەن
دالنگۆک
(باک.):قانون٬ نیزام نامەی چکۆڵە
دامانگر
داوێنگر٬ دامانگیر
دامانگرتن
دامانگیر
داوێنگر٬ داوێنگیر٬ -ی: داوێنگیری
دامێنگر
داوێنگر٬ دامانگر
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
دامێنگیر
کەسێکە داوای پەنا و هەنا و یارمەتی بکات لە کەسێکی تر. –ی: داوێن گرتن
دانهەنگوو
(ئەردە.): هەنگووردان٬ دەنکەکەی لە نێو گلووی ترێی دایە.
دانگانە
مزومافێکە و بەشێکە لە دانگێک کە دەدرێ
دانگسا
(کە.): کەمەکاتێک٬ مێگەلە کە - یک لەوەڕی: واتە کەمێک
دانگوو
(ئەردە.): نەبەستراو٬ دانەدانە
دانگی
(باک.):دەمێکی ئەوتۆیە ٬ کە تفاقی تێدا دەدرێ بە ئاژاڵ و ووڵاخان
دانگی دانگی
دانگیر
دانەوێڵەیەکە٬ کە نیوەکوڵ بووبێ. چیکەنە
دانگە
پارچە خاکێکە لە نێو پاوانێکیدا٬ کەمەڕی تێدا بلەوەرێندرێ.نێزیکی مەڕی٬ لە کووێستاناندا شووێنێکە لەسەر بەفری ئالیکی بۆ ماڵاتان پەرت دەکەن تا بیخۆن. (باک.):بەرکۆز. (جا.):لای خووارەوەی مێگەلانه٬ ئاوەژووی (کەوانە)یە. (سزیر.):داوێن٬ دامان.
داوانگیر
داوێنگیر. –ی : داوێنگیری
داوینگیر
داوێنگر٬ دامانگر٬ دامانگیر٬ داوان گیر. –ی: دامانگیری٬ داوانگیری
داوێنگرتن
دامانگرتن٬ دەستەودامان بوون