تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاروانکار
کاروانچی.-ی: ئەستێرەیەکی ئەوەندە پڕشنگدارە دەڵێی گەلاوێژە٬ کە نیوەشەو هەڵدێ٬ ئەستێرەیەکی گەشە هێندێ جار زۆر لە پێش بەیانیدا هەڵدێ و کاروانچی بە ئەستێرەی بەیانی دەزانن و باردەکەن
کاروانکوشە
(هەورا.): کاروانکوژە
کاروانکوژە
(هەورا.): کاروانکوشه٬ دارێکی بێگەڵایە بەقەدەر پشتێندێکی درێژە و بەزەویدا بڵاودەبێتەوە بە تەڕی هیچ ناسووتێ گۆیا چینە کاروانچێک زۆریان هەوڵدا بۆیان نەسووتا تێکڕا لەسەرمان مردن.
کاسەڵەشینکە
کاسەڵەشینکە
باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکییە شین و کەسکە گۆشتیشی دەخورێ٬ (دەر.): چقەشینه٬ بەفرەشینه٬ بەردەشینە
کانکەر
(باک.):ددانەکانی بڕۆکی خوارەوە
کانکەرک
ئەوپەڕی بەرزی بڕۆکی خووارەوە٬ پایانی بەرزی بڕۆک
کرتانکرن
(زا.):خەساندنی گامێش
کشانکشان
ووردە ووردە کشان و تێپەڕینی چت٬ فیسارکەس-هات
کولانکە
رۆچنە٬ کولینک٬ کڵاورۆژنە.
کونکردن
پەیداکردنی کون لە چتێکی ٬ سمینی چت.
کونکەر
ستمەر٬ سمکە(ڕەوا.)
کوچک تانکە
بەردی هەستەشکێن٬ سەنگی هەستە
کۆنکریت
چیمەنتۆ و لم و چەوی گیراوەوەیه٬ کە بە کار هێنرابێ. خانووی بە ئاسن و چیمەنتۆ
کۆنکریتی شیشدار
خانووی بە شیش و چیمەنتۆ
کۆڵانکۆت
کۆڵێنکە
(شا.):گۆزەڵە
کەرخنکێنە
گیایەکە بەقەد گەنمی بڵند دەبێ دەنکەکانیشی وەهی جۆی دەچێ٬ بەڵان قەڵجغەکانی لە ئیی گەنم و جۆی باریکتره٬ کەرخەنێک٬ (باک.):کەرخەنۆک٬ گیازاخه٬ سیازاخه٬ پووشەسووره٬ جۆداس
کەرەوانکە
کەزوانکەلۆنک
(باد.):باڵندەیێکی گچکەیە و دندووکی وەکوو تووی وایە بە قەزوانی دەژی