تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نکوول
(باک.): ووریا
ئاسنکوت
ئاسنگەر._ ی: ئاسنگەری
ئانکوو(جز.، بۆتا.)
ئەستێرەی کاروانکوژە
بڕوانە: کاروانکوژە
بانکوت
جوورە گەڵا کوتکێکی زل و پان و درێژە بۆ کوتانەوەی لە گووێسەوانان لەبەر دڵۆپەو بارانە. مرازێکە لەبەر دڵۆپەی بانی پێ دەکوتنەوە. کەسێکە بانی بگێڕی یا بیکوتێ
بنکووانوو(کە)
بنکوچک(باد)
سەرپۆشی ژنان
بنکوڵ
ئەوهی لەبنەوەی مەنجەڵدا ماوە، بە پێچەوانەی بەرکوڵ
جانکووش
کەسێکە بەبانگکردن یا بە تەقه کردن فەلان لەخەو هەستێنێ بۆ ئەوەی بچنە کلیسایە
خووێنکووژاندنەوە
مەبەس لە ئاشتی خستنە ناو دەستەیەکی مرۆ کوژ وخووێنەخووا
خەرمانکوتیاگ
(ئەردە.)خەرمانی کوتراو
دانکوولە
(بار.هەو.): دارکونێرە٬ باڵندەیێکی دندووک درێژە دارەبەنو هیتر کە ڕەق بێ کونی دەکا و هێلانەی تێدا دەکات٬ خۆی بە قەد چۆلەکەیێکییە ڕەنگی ڕەش و سپی و سووره٬ پۆپەیێکی نزمی هەیە وەکوو شێست تیر دەنگی دێت
دەرمانکوت
بە برینێک دەکوترێ کە زۆر زووزوو لەسەر یەکتری دەرمان کرێ یا چاوێکی کە زۆری دەرمان تێکرێ–ی پێدەڵێن. کەسێکە پیشەی هەر بارووت کوتان بێ
قوونکووانی
مدبەق٬ تەنیشت ئاگردان و ئاوورگێ
نانکوور
(کە.): زۆرخۆر
نانکووێر
سپڵە٬ بەدنمەک٬ نانکۆر. –ی : سپڵەیی٬ بەدنمەکی٬ نانکۆری
کاروانکوشە
(هەورا.): کاروانکوژە
کاروانکوژە
(هەورا.): کاروانکوشه٬ دارێکی بێگەڵایە بەقەدەر پشتێندێکی درێژە و بەزەویدا بڵاودەبێتەوە بە تەڕی هیچ ناسووتێ گۆیا چینە کاروانچێک زۆریان هەوڵدا بۆیان نەسووتا تێکڕا لەسەرمان مردن.