تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تایینچە(شا)
ڕەشکەی کایەکی دووتایە جووایەز جووایەزن بەیەکەوە دروواوون. تایەکی گچکە، کە بە دووان دەبێتە بارێک
تیانچە
تەبانچە(باک)
ئامرازێکی مۆزیقەیە
تەوانچە(ئەردە)
حەوانچە (ئەردە.):
چتێکە بەحوادا فڕێدرابێ ، پەرت ، تووڕ، سووڕ.
خونچە
نێوی ئافرەتانە. هەجە، گوڵی نەپشکووتوو، (باک.)ک پشکۆڤ، بێرۆڤ،دوگمە
خووانچە
(ڕەوا.): سینی، مجۆعمەی مس، سینی گچکە، سەلەیەکە لە شووڵی دروستکرابێ،(هەورا) نانەشانە، خووانە، خووانەدارینە، ئەشپی، (ئەردە.) گەورە، خووانی نان خوواردن،کەشەڤ، سینی
دەبانچە
(هەورا.): دەمانچ. (باک.) ئەو دارەیە پێی لەتەپڵ و دەهۆڵ و دەفەی دەدەن
دەمانچە
(هەو.): شەش ئاگر، دەبانچە، دەوانچە، چەکێکی گچکە وەکوو گولڵەی پێ دەهاوێژرێ و زۆرتر کارەساتی ناڕەوای پێ ئەنجام دەدرێ
دەمانچە ساز
دەمانچە دروستکار، دەمانچە چاک کەرەوە، جەخسی.-ی: پیشەی دەمانچە دروستکردن و چاک کردنەوەی
دەوانچە
(هەمە.): دەمانچە
سەحەنچە
سەحنی گچکە
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
غونچە
خونچە٬ وول
قازانچە
(هەورا.): مەنجەلۆک٬ دیزە
قالۆنچە
قالۆچە٬ داعبایەکی ڕەشی چنگ چنگە و گەلێ جۆری هەیە هێندێکیانن باڵدار و هێندێکیان بێ باڵن٬ گووخلێنکە
قانچە
(باد.): جێگایەکە لەسەر دیواری و کەمێک بڵند کرێ یا نەکرێ سەری کاریتەی لەسەر دادەنرێ ٬ گووێسووانە
قولانچە
قالۆچە٬ گوو خلێنکە٬ قالۆنچە
قۆلانچە
قالۆچە.-ژاردار: قالۆچەی ژەهردار. –نەخشینە:قالۆچە نەخشینە