تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نووقان
(کە.): جووقان٬ بەستی
نووقاندن
(کە.): جووقاندن
نووقاو
(کە.): جووقاو٬ قووچێنراو
نووقم
(کە.): قووم٬ نقووم. –بوون.-کردن
نووقڵ
شەکرۆکەو شیرینییات
نووقڵانە
(هەورا. بابا.): نەخشەی چاک و خراپ٬ - پێدان: نەخشەلێدان. –ی چاک: نەخشەی چاک. – خراپ: نەخشەی خراپ٬ هەڵکاڵان
نوونگ
نییشانه٬ شوێن
نووها
(باک.فە.): ئێستا٬ سەرەتا٬ پێشی٬ ل نوها: لە سەرەتا دا٬ لە پێشەوە
نووهووت
(کە.): گوێرەکەی دووساڵانەی مێیە. نێنگوین
نووهە
نووهەوار
نووچ
چەم٬ چەماندنەوە. ساتمه٬ تل
نووچاندن
(بابا.):(موک.)فیچانەوە٬ داهاتنەوە
نووچک
(سل.): هەڵە٬ دووچاری – هاتن: هەڵەکردن
نووچە
(باک.): تازه٬ نوێ
نووژەن
(هەورا.باد.): سەرلەنوێ٬ دووباره٬ لەنووێوە٬ کارێکی تازه٬ نووڤەژەن٬ تازە دروست کراو٬ بە تازەیی. –ی: تازەیی
نووڤەژەن
(باک.): نووەژەن
نووک
(فە.): دندووک٬ نووکی پێنووس٬ نکل٬ نوییک٬ (کە.): دمکە قەڵەم٬ سەر٬ (باک.): ڕیش٬ بە پەڕی بارییک و تییژی هەموو چتێکی دەڵێن٬ وەکو –ی خەنجەرو نێزە. نوخته٬ -ی قامک٬ (باک.): بار. – گە: خاڵ٬ پنت. –ی قامکان: سەری پەنجان
نووکاندن
نووکتییژ
شتێک کە نووکی تییژ بێ