تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنووق
سندووق،چەکمەزە.
سەرتەنوور
مدبەق٬ جێگایەکە لەسەر تەندوور ڕێکخراوە بۆ دانیشتن و نان لەسەر کردن.
سەرلەنووێ(هەو)
لەنووژەن، نووژەن، دەربارە، هەمیسان.
سەرنووسین
سەرنووسی.
سەرنووسەر
سەرنووس-ی: سەرنوسین.
سەرنوویشت
چارەنوس-ە: سەرنامە،پێشوێن،ناوونیشان.
شادەنووێژ
قامکی دۆشاومژە.
شنووت (ئەرده.)
داری دارەڕایە.
شکڵنووس
کەسێکه لەبەر شکڵی نووسراوێک بنووسێتەوە بەبێ کەم و کووڕی.
شەونووێژ
نووێژێکە لە بەشی دووایی شەوێدا بکرێ لە دووای نوستن و هەستانەوە. ـ ی: کردنی نووێژێکییە دووای نیوەشەو ئەنجام بدرێ.
شەڕەدەنووک
مەبەس لەو ووردە جنێوانەیە، کە دوو کەس یا چەند کەس بە یەکتری دەدەن هەر لە پاڵەوە. بووک و خەسوو هەمیشە شەڕە دەنوو کیانە.
عەبەنووس
ئابەنووس، دارێکی ڕەش و نرخداره چتی لێ دروستدەکرێ.
عەنووا
فانووز
فانووس
جوورە چرایەکی دیار و ناسراوه٬ فەنەر بەدەست هەڵدەگیرێ و شووێنی تاریکی پێ ڕووناک دەکەنەوە و مۆم و فتیلیان تێدا هەڵدەکرد
فانووسی جادووگەری
فنووش
(هەو.):کەسێکە لووتی کورت بێ
قڕنووس
لەچەر٬ بەرچاوتەنگ
قینوون
(ئەردە.): قیناوی