تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەنگ نووسان
کپ بوونی دەنگ و دەرنەهاتن، (هەورا.): دەنگ نووسیای. دەنگ کەوتن
نووسان
پێدا-: تووند گرتن٬ دانووسان٬ گەزتن. –ی چاو: چاو نووقان.رسیان٬ چەسپان٬ پێوەنووسان٬ بۆ پێکەوە نووسانی هەموو چتێکییه٬ بەلاوە-: بەلاوەگییر بوون٬ نەخۆشییەکە پێوە نووساوە: تووشی ئازارێکی بووە. دەنگ-: کەرخ بوونی دەنگ
نووساندن
قەمتاندن. چەسپاندن٬ چتێک بە هۆی چریش یا ئیدیکەوە بە چتێکی ترەوە بنووسێنرێ٬ پێوەنووساندن: ڕساندن
خۆدانووساندن
خۆگرتن،خۆلەکەمین نان، خۆداگرتن
دانووساندن
پێدانووساندن٬ گەزتن٬ خۆ-:خۆ گرتن بە نهێنی بۆ بیستنی ڕازی ئەم و ئەو
پیانووساندن
پێدانووساندن، لکاندنی چتێک بە چتێکی تردا
بەدڵەوەنووسان
خوواردن، خوواردنەوەیێکە بە بێ نیگەرانی و ترس و هەراس بخورێ لە باری حەسانەوەوەدا
دانووسان
پێدانووسان٬ گەزتن
پیانووسان
پێدانووسان، لکانی چتێک بە چتێکی ترەوە
پێدانووسان
پێوەنووسان
چەسپان، نووسان، لکان، چەسپین، (باک) دەبووش._دن: چەسپاندن، پێوەنووساندن، لکاندن