تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نووا
(کە.ڕۆژ.): پێشوو٬ بەردەم٬ پێش٬ نەوا٬ پەنا٬ (دزە.): نووان.
جۆلانەی منداڵان بۆ ڕاژاندن و نوواندنی
جەبەرە نوواندن
خۆ لە ئاو هەڵکێشانی چۆلەکەیە لە زستانێدا، کە نیشانەی سەرماو کڕێوەو بارانەیە، یا پشیلەیەک لە تەنیشت ئاو دادەنیشێ نیشانەی داهاتنی سەرماو سۆڵەی زۆرە بەوانە دەڵێن
نووان
(هەورا.): نەوا٬ پەنا٬ نووا٬ چوار دیوارێکە٬ کە لە چۆلی بۆ ماڵاتان لە پووش و پەڵاش یا بەرد یا تانۆک دروست دەکرێ
نوواندن
ڕانواندن٬ نمانایی٬ نیشاندان٬ چاوهەڵتەکاندن٬ چاوبڕکێ کردن. وەرخستن٬ خەڤاندن٬ ڕازاندن٬ خواندن٬ نڤاندن
نوواندنگا
نمینەگەە. نمایشگا
نوواڵ
بڕوانە: نەواڵ
نوواڵە
(موک.): سەوڵە٬ ئەو ئەنگووتکە هەوییرانەیە کە لە زاری ووشتر و ئیدی دەنرێ. (دزە.): زەویێکە بڵندایی و نەویێتی هەبێ٬ زوورگ
نووایی
(ڕۆژ.کە.): پێش
تێنوواڕین
تیڕووانین
خانووانە
خووانووانن
خۆنوواندن
مەبەس لە خۆ دەرخستنی کەسێکە بە کردنی چتی باش،یا پۆشاکی جووان و تازە یان بە پایە و فیشاڵ یان بەکەس و کار وکەسانی گەورە ، فیزکردن
دانووان
دانوواندن
دانەواندن٬ چەماندنەوە٬ خووارە و هاووردن
دانووانن
دوورنوواڕ
پێنوواندن
بەسەرهێنانی کارەساتێک بەسەر یەکێکیدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپ؛ نەریمان سووێندی درۆ پێی نوواند