تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاهەڵگەڕاندن
پێداهەڵگەڕاندن
پیاچزاندن
چزاندنی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ یا چزاندنی چتێکی داغ بە لەشدا
پیاچەقاندن
چەقینی چتێک لە چتێکیدا
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
پیراندن
پڕمەکردنی ئەسپ و ماین
پیرەمەوەندی
تیرەیەکی کوردە لە هۆزی داوودە، لە لیوای کەرکووک و سلێمانی دادەنیشن
پیشاندن
چتێک لەژێر ئاووری یا لەناو هەڵمی خۆیدا پیشاندن و پوختەکردن
پینگاندن
پینکبردنەوە، پینگخوواردنەوە، پیشخوواردنەوە لە ڕقان
پێ هەڵچوواندن
پێزاناندن
ئاگاکردن، ئاگاکردن، سوپاسگوزارکردن، ئەمەگدارکردن
پێشاندان
پێندڤە(باد)
ئەو بەشە هەنگووینەیە، کە ڕەش ڕەشەو ڕەواق نییە. کڕێژی هەنگووین
پێنوواندن
بەسەرهێنانی کارەساتێک بەسەر یەکێکیدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپ؛ نەریمان سووێندی درۆ پێی نوواند
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن
پێوەژەندن
تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆیشتن
پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکی تر
پێچاندنەوە
پێچوواندن