تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەندران
دەرەوە٬ لاوە.
هەندرێشە
(هەوار.) ئەندریشە٬ گیایەکە پەلکی سێ سووە وەکو کەوەری وایە دەخورێ و بۆنی خۆشە.
هەندرێن
سێیەمین کێوی کوردستانی عێراقییە لە بڵندایدا. لەڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێیە.
هەندرێنە
گیایەکە شیرەکەی دەبێتە لاستیک.
هەندوو
(شن.٬ موک.٬ڕەوا.٬ خۆ.) دۆم(تیریەکە).
هەندک (باد.)
کەمێک٬ هێندێک.
هەندی
بڕ٬ چەند.
هەندیگاوێ (خۆ.٬ ڕەوا.)
ئێستا٬ وێستا٬ هەوکە٬ هەنووکە. (ڕەوا.) هەندیگایی.
هەندیگایی (ڕەوا.)
هەندێ
هەندەزە(باک.)
هەندەسە
ئەندازه.
هەندەڤ(باک.)
هەندەیی
چاوچنۆکی٬ چاوبرسی.
هەوساندن(باک.)
فێرکردن٬ بهەوسینە.
هەژاندان
جوولاندن٬ بزوواندن٬ هاژاندن٬ ڕاچاندن٬ (باک.) ڤەوەژارتن٬ هیژاندن٬ تەکان پێدان٬ ڕاچڵەکاندن٬ وەشاندن٬ شەکاندن. ڕاژاندن٬ ڕاژەنین٬ ڤەوشاندن.
هەژقاندن(باک.)
ترساندن٬ تۆقاندن٬ بەپەلەقاژەخستن.
هەڤووراندن
فراوان کردن٬ گوشادکردن.
هەڤیساندن(باک.)
فێرکردن. بهەڤیسینە.
هەڵاندۆش
حندرحۆ٬ گەمەیەکی منداڵانە.