تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شریخاندن
شریخەکردنی هەور، قیژاندی یەکێک زۆر بە توندی، چریکدان، زریکاندن، شیتانن.
شندۆل
خراو، خراپ، گەند، ناباش.
شهاندن
(هەر.) زەڕەی کەر و ئێسترێیه، زەڕاندن.
شوولاندن
شووندەرزی (باک.)
شووێندەرزی.
شکالاندەک (باد.)
کەڵووی پاقله و ئیتره.
شکاندن
پەیمان و بەڵێن شکاندن: مەبەس لە پەشیمانی و هەڵوەشاندنەوەی پەیمان و بەڵێنییه. (هەورا.) مەڕیایۆ. قەرساندن، مخماندن، هڕاندن، شکێندان، داشکاندن، ڕاشکاندن، دوو یا چەند پارچەکردن، ماردەی، هەرشاندن، هەرساندن، توو توو خاندن، دەرزاندن، پارچەپارچەکردنی چتی ڕەق. ـ ی لشکر: ڕاونان، شکست تێخستن. ڕاونان، بەزاندن‌ تەقەتێخستن، ڕەواندن. تی ـ : نان و ئاو و خوواردەمەنی خوواردن لەکاتی ڕۆژوو گرتنێدا. نرخ هێنانە خووار. تێ ـ : تووشی زیانکردن. کەسێکی بە جنێو زماندرێژی شکاندنەوە.
شکاندن
شکاندن. شکاندنی قەند و گووێز و بادام . ئیتر. شەرم ـ : ڕووکردنەوە. کەمکردن و هێنانه خووارەوەی نرخی کەل و پەلان. دەرگه ـ : دەرکە کردنەوە.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شکێناندن
شکاندن. بشکێنه.
شڵپاندن
شڵپەکردن.
شڵەقاندن
گراژندن، شەقراندن، (خۆ.) شەپاندن، ڕاوەشاندن، جووڵاندنی چتی شله له مەشکه و چتی تردا.
شڵەپاندن
شڵەقاندنی ئاو و شلەمەنیو هەڵشاوتن.
شڵەژاندن
شۆخە ئەندام
شۆق وەشاندن
شیاندن (زا.)
شیرقاندن
شریقەکردن.
شیروەشاندن
ڕاوەشاندنی شیر.
شیشەی تەندوورێ
شیشەیەکی درێژه ئاگری تەندووری پێ خۆش دەکرێ.