تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەقەقاندن
(زا.): خوتووکەدان، قدیلکەدان
دەم تێژەندن
دەم تێوەدان، منداڵەکە یا پشیلەکە دەمی نایە ناو چێشتەکە، لەناوبردن، برزۆدەمی ژەندە سامانی باوکی و هیچی نەهێشتەوە
دەم تەقاندن
زارلێکدان، ئاخوتنی پڕ و پووچ، چەنە لێدان، چەنە بازی
دەماخ شکاندن
دەماندن
دەفاندن،گەشاندنەوەی ئاگر بە مووشەدەمە. –کوورە
دەمقووچاندن
دەممداچەقاندن
چاوبرسێتی، ئازوەری، قرم، زارداپچڕین
دەندوو
(کۆ.): دەندە
دەندووش
(باک.): ئەو گوڵ و خلخلانەیە کە ژنان و منداڵان بە خۆیانییەوە دەکەن
دەندووک
دندووک، زاری باڵندان
دەندک
(باک.): دەند. تۆوی شووتی و کاڵەک و هەموو چتێکیە
دەندی
(باک.): زەرگەتە
دەندە
(هەورا.،فە.): پارچە ئێسکێکی پەراسووی گیان لەبەرانە. پەراسوو. (موک.): ئەو زمانەیە لە کەرستەی جووتیدا کە گاسنی تێدەخرێت. هێشە، یەرەق، ئاموور، هەنجار، سەرئێش، هەوجاڕ
دەندەڕۆشک
تۆوی کەنگرییە کەووشکبێ ئێگجار ڕەق دەبێ، وە هەر چتێکی ووشکوو ڕەق بێ وەوی دەچوێنن
دەندەڕۆچک
دەوراندەور
پەڕانپەڕەنگ، گرداگرد
دەوساندن
(باک.): چەرخی کوشین، ماکینەیەکە ترێی دەکوشێ، بەلاقی هەڵشێلان، پاماڵ کردن، پێ پەستکردن
دەوقاندن
دەویقاندن
(زا.): تاقی کردنەوەی هێلکەیە لەلایەن ڕەقی و ناسکێتییەوە بە لە ددان دان
دەژاندن
داخرکردنی ددانە بۆ ژان شکاندنی. دەس(هەورا.بابا.)دەست.