تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکەلاندن
(ڕەوا.):داکەندن
داکەناندن
داکەندن٬ پێداکەندن
داکەندن
لووچکاندن٬ هلبرن٬ بەرگ لەبەر خۆ دەرهێنان٬ داماڵینی کاڵا یا هێندێ خشڵی وەکوو ئەنگوستیلە و گووارە و ئیتر٬ داکەنین٬ (ڕەوا.):داکەلاندن٬ (باک.):شەلاندن٬ ژخووەدانین٬ ژخووەکرن٬ ژبەرڤەکرن٬پێداکەندن٬ داکەناندن
داکەواندن
خستن. ڕوچوواندن٬ قۆپاندن٬ تەپق کردن
داگباندن
(باک.):گەیشتن٬ گەیاندن
داگیراندن
داگەڕاندن. (باک.):هەڵنووچاندن٬ (دزە.):بادانەوە٬ جوورە دروومانێکە کەناری یەک پارچە خڕ دادرێ و لوولدەدرێ و دەدروێ٬ داگیرساندن
داگیرساندن
دەست پێکردن. –ی ئاوور:هەڵکردن٬ پێکردنی ئاوور و چراو ئیتر٬ ڕەوشەنکردن٬ گەشکردنەوە.-ی شەڕ و کێشە:هەڵاییسان٬ هەڵگیرساندن
داگەڕاندن
(باک.):ناردنەوە٬ داگێڕان٬ داگێڕاندن
داگەڕاندن
(باک.):دووبارە ناردنەوە ٬ پەشیمان کردنەوە
داڵاندار
(لو.):خانچی٬ -ی: خانچێتی
داڵاندووڕەپ
ژنی قووچیی لۆقنی لاواز
داڵکاندن
نووساندن٬ لکاندنی چتێک بەسەرچتێکی تردا٬ دروون ٬ دووراندن٬ چەسپاندن
دایەندە
(باک.):ئەو کەسەیە کە بدا
درقاندن
(ڕۆژ.): قرتە کردنی مریشک
درکاندراو
درکێنراو، پێ لێ نراو، ئاشکراکراو
درکاندن
دەربڕین، پێلێنان، ترکەزاندن، ترەکاندن، داپلاندن، پالێ نان، ڕازی نهێنی ئاشکراکردن
درەوشاندن
دقدقاندن
(باک.): قدپلکەدان
دندان
(زا.): ددان
دندووک
دمک، نکل، دەنووک، -لێدان: تکتکاندن