تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توندکردنەوە
قایم کردنەوەی چتی لەق. خەست کردنەوەی چتی شل
توندی
تووڕەیی. تیژی، کەسکوونی، سەختی و ئاڵۆزی
توندە
بریتییە لە چێشتب قوبووڵی و بڵاو
توندەڕەو
توواندنەوە
تافاندنەوە، تاویاندنەوە، تاواندنەوە، خێوراندنەوە، تۆڵاندنەوە، ماشاندن. (دەر) تێواندنەوە. (باک) بڤاشتن، بڤەشاندن
تووتاندن(ئەردە)
سەرنانەسەر بۆ هێنانە قسە، دوواندن، سەرسەرەنیان
تووزاندنەوە
تووچاندن
تووڕاندن
تووکاندن(ئەردە.، هەورا)
قرتاندن. ترووکاندنی هێلکە، جووقاندنی جووجیلە
تڕکەندن
کەندن، کەنن، ڕاهێشتن، (باک) تڕکرن. تڕین، تڕبەردانەوە
تکاندن
چۆڕاندن. شلمەنێک بە دڵۆپ دڵۆپ کردنە ناو چتێکی
تکاندنەوە
تکتکاندن(باک)
تۆراندن
تووڕەو سڵکردن، زیزکردن. ڕەنجاندن، دڵگیرکردن، ڕەمانن. دەربەدەر کردن