تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوند
بڕوانە، دوند، سووێند.
سوودمەند
قازانجکردن-ی: قازانج لێکردن.
سوورمەند(دزە)
گڵەسوورە، خاکێکە گڵەکەی سووربێ، سوورەکەی بۆ شینایی باشە.
سووند(باک)
سووێند،پاکانە-اڤر: سووێندی درۆ-خواردن: سووێندی خواردن.
سووڕەبەند
لەبەیتی بارامو گوڵندامێدا وادیارە وێنە(سورە)یە.
سووڕەتبەند
سوویند خۆر
پاکانەکار، دووکەس یاپترن،کەپاکانە بویەکتری بکەن لە چتێکی هاوپەیمان دابوون.
سووێند
درامەتی،کیس(کە) سووێن(بابا) سووێنک(هەو) سووند، سۆند، پاکانەبەناوی خووا-ت بەتاڵبی: ئێشاڵەکە، کەسیکی سووێند بخووا ویەکێکی تر، کەبیەوێ بڵێ سووێندت بەتاڵبێ دەڵێ: ئیشاڵەکە.
سووێند خوار
پاکانەکا-ی: پاکانەکردن،کیس خواردن،یەکێتی دووکەس یاپتر بەەوی سوێند خواردنەوە.
سووێند خواردن
پاکانەکردن، کیس خواردن، هاوپەیمانی.
سۆڵبەند(باک)
ناڵبەند(باک) –ی: ناڵبەندی.
سیامەند
یەکێکە لە دووازدە بەندە گۆرانییە کۆنەکان. نێوی کوڕانە.
سیرەبەند
سیلەبەند.
سیلەبەند (باک.)
سیرەبەند٬بەرسینگە٬ سینەبەند٬ ئەوکەژوو٬ پەت و قایشەیە٬ کەبە بەرسینگی ووڵاخیدا ڕایەڵ دەکرێت بە گوڵنگەن .
سیمبەند
سینکەبەند(باک.)
سینەبەند٬ سیلەبەند.
سینەبەند
جوورە خشڵێکی ژنانە بریتییە لەبەرموورێکی سێ لوولەی زێڕ یا زێوی پرپرەداری پێوەیە. سنک بەندی ووڵاخ بەرزەیە و ئیتر٬ سینگەبەند٬ سینەبەرە٬ بەرواکلە.
سەربڵند
سەربەرز٬ ڕووسوور٬ کەسێک کەم و کووڕی و نەنگ ڕووی تێ نەکردبێ. –انە: سەربەرزانە. –اهی: سەربڵندی. –کردن: سەرهەڵێنان٬ بەربەرەکانی کردن. سەرکێشی کردن. چاوهەڵبڕین.-کردنەوە:سەربەرزکردنەوە.- ێتی: سەربەرزێتی. –ی : سەربەرزی٬ بێ نەنگی
سەربەند
سەربەن٬ سەرەتای هەڵبەستێکە لە پارچە هۆنراوەیەکیدا٬ تاکە هۆنراوەیێکە ٬ کە لە حەوت بەنداندا دووپاتە بکرێتەوە