تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەربەند
گیایەکی بەرزە تۆویکی ووردی هەیە دووکەڵەکەی بۆئندامی قڵشاو پڕسوودە.
خەرەند
خەران،زەوی وکەنداڵ وبەردی زل وبلندە لە کەنار ئاواندا.
داربەند
داربەند خووێن
داردۆخین، دارێکی باریک و لووس و کورتەڵەیە دۆخینی پێ لە دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک هەڵدەکێشرێ
دانشمەند
زانا٬ تێگەیشتوو
دوند
(باک.): منداڵی نیرینە، کوڕ، لاو. بارام ێ-مایە واتە منداڵی نێرینەی نیە.(موک.)سوند.چووار سووچەکانی لای درێژەکەی جگییە.(موک.)نووچکە،لووتکەی کێوان
دووابەند
دوورەند ێش
کەسێکە زۆر بێر لە ئەنجامی چت بکاتەوە، دووربین.-ی:بیر لە ئەنجامی چت کردنەوە،دووربینی
دڵبەند
دڵمەند
دلمەن،دڵگیر، دڵگران، دڵڕەنج، -ی: دڵگیری، دڵگرانی
دۆربەند
(باک.): چووارچێوە
دێوبەند
نشتوو و تەلەسمێکە بۆ پارێزگاری ساویلکان لە دێو و جندۆک و چتی کەڵکەڵاوی پووچ
دەربەند
دەربەست. (باک.):مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەربایست. خڕتنگ٬ دەروەند٬ گەروویەکە کە بە نێوانی دوو گرد یا دوو کێواندا تێکشێ و ڕێگایەکیش کە بە شووێنێکی تەنگەبەردا بڕوات- ی پێدەڵێن٬ سترینگە. تەنگەبەرەیێکی خاک و ووشکانییە کە ل نێو دووئاواندا وەتەنگ هەڵاتبێ یا دووکێواندا. دەربەندی تیرەیێکە وێدەچێ لە خێڵی مام کوڕان و زەنگەنە بن٬ سێ دێیان هەیە لەلای کۆبە کە ئەمانەن: ئۆمەرگونبەت. سێگردکان. کتنی لەله٬ ئەم دێیانە ڕێگای شەش کەژمێران بە پێیان لە شاری کۆیە دوورن٬ هەندێکیش لەلایان وایە کە دەربەندی لە تیرەی شێخ بوزەینیانە کەلەو بەری بادینانیش هەن٬ بەڵان ئەوەی کە هیچ گومانی تێدا نەبێ هەستیاری پایە بەرز حاجی قادری کۆیی٬ کۆیی نەبووە و دەربەندییە
دەردمەند
دەروەند
دەزبەند
دەستبەند،(هەورا.)دەستەوانەی ژنانە.
دەسبەند(هەورا.)
دەستەوانەی ژنانە.
دەست بەند
دەسبەند،دەستەوانەی ئافرەتان،چتێکەوەکوودەستەوانە وایەو لەگەوهەربەندوئیترلەباسک دەکرێ.پەت یازنجیرێکە پەلی ووڵاخانی پێ دەبەسترێتەوە.