تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەقهەڵگەڕاندن
ڕەنج پێگەیاندن
ئەنراندن، ئەرناندن، ئازار دان
ڕەندانه
ئازایانه، بێ باکانه، خۆشڕەفتارانه
ڕەنده
کوولەک.-ی: دارتاشان: (باک.): ڕەندەشه، ڕەوێژەک، ڕەندە، ڕندک. دەمە ئاسنێکی پانه وەکوو هی تەشولێی لە دارێکی بڕاوه دارتاشان داری پێ لووس دەکەن.-لێدان:ڕەوارتن. (باک.): ڕەندەک، ڕەندەی پەنیر و توور و گێزەر و چتی وا. تەنەکەیەکی کون کونی زبرە په نیر و چەوەندەر و توور و چتی وای پێ وورد دەکرێ
ڕەنگاندن
جووانکردنی چتێک بە گەلێ جۆرە ڕەنگ
ڕەنگهەڵبزڕکاندن
ڕەنگ هەڵگەڕان، ڕەنگ هەڵبزڕکیان
ڕەنگهەڵگەڕاندن
ڕەنگڕژاندن
ڕەواندار
گیاندار، گیان لەبەر.- ی: گیانداری، گیان له بەری
ڕەواندز
کەله، کەلات، قەڵا، قەڵات، دژ، ڕەوان: گیانه. ڕەوان دز: واته قەڵاتێکی ، که ڕەوانی تێدا دەپارێزرێ. واتای دووەمی: ڕەوەنددز واته قەڵاتی ڕەوەندان، که لە هیچ لایەکەوه دزییان لێ ناکرێ و زیانیان پێ ناگەیەنرێ له پێش ئیسلامیەتدا دژ بووەدووایه (ژ) یه که بۆته (ز) . شارێکی کوردانه له نێوان هەولێر و ڕایەتێدایه
ڕەواندن
تەفروتوونا کردن، بڵاو کردن. سڵمەماندنەوه، ڕەوان کردن، (باک.): پەکاندن، فڕاندن، ڕفاندن
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ڕەوتاندن
(باک.): ڕەوراتن، بڕەوتێنه
ڕەوشاندن
(باک.): ڕووناکی دان، بڕەوشێنه
ڕەوونده
ڕێبووار
ڕەپاندن
(باک.): چووارناڵە پێ کردن، بڕەپێنە: چووارناڵەی بە ووڵاخە کەی بکە. کوتان، لێدان، تەپە هەستاندن لە چتێک بە دەست پێدادانی. خۆ تۆ قورئانت ڕەپاند کەدرۆ نەکەی
ڕەڤاندن
(باک.): فڕاندن، ڕفانن، ڕەواندن، شکاندنی دوژمن
ژارقەندە