تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لە دنگاکوتاندن
بڕوانە: ئاو لە دنگاکوتان
ئاواڵمنداڵ
ئاوبەندی
نەخۆشی و دەردێکە لەنێو لەش و زگدا کۆدەبێتەوە، ئاوی جۆو چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئاوساندن
هەڵامساندن، پەنماندن، ئەستوورکردن، وەرماندن، بەلکردن
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
ئاوپژاندن
ئاوچاوسەندن
مەبەس لە ترساندنە
ئاوڕووچوواندن(هەورا)
ئابڕووچوواندن
ئاوڕژاندن
ڕژتنی ئاو، ڕشتنی ئاو. تووتکاندن، مەنی فڕێدان. ڕەنگ ڕژتن
ئاڤ ڕژاندن
دەستاو ڕژاندن، چوونە سەراوێ
ئاڤراندن(باک.، یەز)
ئاڤراندەر(باک.، یەز)
داهێنەر، لە نووێوە هێنەرەدی
ئاڤساندن(باک)
ئاگرباراندن
ئاوورباراندن، گوللەبارانکردن
ئاگرڤەمراندن(باک)
ئاڵاندن
تێئاڵاندن، لێ پێچان، ئالیاندن، پێچ پێدان، ئاڵۆسکاندن، لە دەورە سووڕاندن و خول پێدان، بادانی دوو یا چەند چت بەیەکەوە. تێ_: لێ پێچان
ئاڵکاندن(کە)
ئاڵقاندن، ئاڵۆزکردن، تێک ئاڵاندن
ئاڵۆزاندن
بێ ئارامکردن، شێواندن، تێکەڵاوو بێ سەروبەر کردنی داوەدەزوو