تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردی بندانێ
(خۆ) ئاردی ساوارێیە
ئاریندار
ئالیندار(باک)
ئاڵوودار، ئەو دارانەیە، کە دەکەونە سەر کاریتە
ئاواڵمنداڵ
ئاییندار
بەدین._ی: بەدینی
ئەسپیندار
جوورە چنارێکە، سپیدار، سپیندار، ئەسپیندار لەگەڵ شاتانی یەک کۆزن، بەڵان لکی بڵاو دەبێ و قەدی تاکتاکەشیان خووار دەبێ، گەڵایەکانی وەهی شاتووی دەچێ بەڵان گچکەتره و کەسک دەنووێنی چونکوو گەڵای تووی ڕەش کەسکێکە ڕەش دەنووێنی
ئەنداخت
ئەندازیار
ئەندازەزان، ئەندازەگر._ی: ئەندازەزانی، ئەندازەگری
ئەندازە
چاپان، هەند، چەندێتی، ڕادە، سێو، تیەن، به_یی: بەقەد، بارستایی، هێندەیی، له_بەدەر: سەراسا، بێڕادە._گر: کەسێکە بارستایی چتێکی بگرێ، ئەندازیار، ئەندازەناس، بەردەبار._گرتن: بارستایی و ڕادەی چتێکی گرتن._گری: بارستایی و ڕادەگیری، ئەندازەناسی، بەردەباری
ئەندام
پەل، یەکێکە لە لیژنەیێکی چەند کەسی. باڵا، بەژن، ئادگار
ئەویندار
بڕوانە: ئەڤیندار
ئەڤیندار
سەوداسەر، دڵدار._ی: سەوداسەری، دڵداری
اواڵ منداڵ
باخچەی منداڵان
(باک)سەلیلانک
باندان(جەبا)
بریندار
زینبری، زامدار، زەخمدار، زامار، کۆڤاندار._بوون: زامداربوون._کردن: زامدارکردن. بە چتی تازەو ساخیش دەڵێن، کە کونی تێ بووبێ و یا خەوشێکی لێ پەیدا بووبێ
برینداری
زامداری، زەخمداری، زاماری، (هەر) گیایەکە لە ژاژی دەکرێ
برینداس(ڕۆژ)
گیایەکی بۆنخۆشە شووانکارە لە نێو هیزەو مەشکەی دەنێن
بنداخە
قوونت بقووچێنە، کەسێکی لێی بقەومێ پێی دەڵێن
بندار
(باک) خانەوادە، جێنشین، نووینەر، بناوان، بنەوان. قاپ و چتێکە بنی هەبێ. کچێکە بنی هەبێ، کچێکە کچێنی هەبێ، خام، کەچێن. بنەدار، قەدی دار، ڕیشەدار