تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێنج چاوگەی دڵ(ئەردە)
پێنج هەستەکانن: وەکوو دیتن، یسبتن، بۆنکردن، تامکردن، دەستلێدان (لێک کەوتن)
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار
پێنج گا
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە
پێنج گۆشەیی
ئەو شێوە ئەندازەییەیە، کە پێنج لاو پێنج گۆشەی هەیە
پێنج گەنج
پێنج گەنجینە
پێنج چاوگەی دڵ، پێنج گەنج
پێنج یەک
لە پێنج بەشان بەشێک
پەنج
پنج، پیودراو. لە قسڵ و لۆکەی کۆن و سپێنەی هێلکەی پێکدێ بۆ پینەکردنی گونج دیزەو گۆزەو کووپەڵەی شکاو. (ڕۆژباک) پێنج، بن_کردن: ئازادکردن
پەنج چاوکەی دڵ
پەنج ڕۆژە
پێنج ڕۆژەی جیهان، مەبەسی لە هەفتەیێکە بەڵان ڕۆژی بوون و مردنی تێدا فڕێدراوە
پەنج گەنجینە
پەنج چاوکەی دڵە
ڕەنج
گارنگ، جەفا، ڕێنج، ئازار، سزا ، چەرمەسەری، جەور،کووێرەوەری، ئاهێن، ئاهین، ئەرک، دەردەسەری
ڕەنج پێدان
ڕەنج پێگەیاندن
ئەنراندن، ئەرناندن، ئازار دان
ڕەنج پێگەیێن
ئازاردەر
ڕەنج کێشان
(باک.): ئەرنان، ئەنران، ئەنرین
ڕەوونج
کابرنج
بەڵم٬ کای برنجی