تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تانج
تاج، زەڕگەنج
تانج زاوا
تاجێکی تایبەتییە لە گوڵ و رێحانە دروست دەکرێ و لەسەری زاوای دەکرێ
تانج کەڵەشێر
پۆپەی کەڵەباب
ترنج
ترنجۆک وەکوو نارنج و پرتەقاڵییە بە خاوی ناخورێ. میوەی دارێکییە، نارنج. (قەڵا) چەقۆیەکە دەسکی لە شاخی بێ. جوورە نەخشێکە لە مافووره و چتی دی دەکرێ
تلوونج(باک)
بەستران لەسەرمان، بوونە سەهۆڵ
تورنج
تونج
کانێکە وەکوو مسی وایە بەڵان لە مسی قایمترە. (باک) ناوی چیایەکی ناودارە لە کوردستانی باکوور
تووانج
لاتاو، پلار، پللار. (هەورادەر) پەلار. تەشەر، تانووت، سەرکۆنەکردن، قسە هاوێژتن بۆ یەکێک، (ووتەی پۆشراو)
تۆمانج(ڕۆژ)
تیرنج(ئەردە)
تیمانج
چەرمی دەباغکراو، پێستی مەڕو بزن و گووێرەکەو ئیتر، کە خۆش و ڕەنگ کرابێ بۆ پێڵاوو فیشەکدان و چتی تر
تەختە شەترنج
تەختەی شەترنجی
تەوانج
حەوێنج:
گیایەکە تۆوەکەی زەردە بۆنخۆشە بەنانی وەر دەکرێتەوە ، لەگەڵ شمڵی و ڕەشکە. شەدانە. تۆیەکی هووردە بە نانی وەدەکەن.
خنج و خۆڵ
خنج و مج
خنج ومنج
(ئەردە.): خنج و خۆڵ