تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سۆرنجان(کە)
(کە) خۆلنجان،گیایەکە.
سیرانجن
سیرەنجن٬ برێتییە لەچتێک کەزۆر وورد چنرابێ.
سیرەنجن(سیرئەنجن.)
مەبەس لەچتێکە کەزۆر وورد کرابێ.
سەرئەنجام
سەرجەنجاڵ
خەریک٬ مژووڵ٬ کەسێکە زۆر سەری قاڵ بێ٬ پڕ کار. –ی: کاروبار ٬ پڕکاری.
سەرپەنجە
نووکی پەنجان٬ جومگەی یەکەمی پەنجانە. پەنجە٬ بەسەر نووکی پەنجە بە سەر خاکدا ڕۆییشتن.
سەرگایینجە
سەرمژانکە
سەرەنجام
ئەنجام٬ کۆتایی کار٬ دووایی
سەقەلەوێنجە
گیایەکەوە وێنجەی دەچێ کەلووی درێژ وباریکە.
سەنجار
شەنگاڵە،ژەنگار،ئاوی چیاو شارێکی کوردانە،کوردەکانی وێ زۆر ترێنی یەزیدین.
سەنجوور(باک)
قەڵادەی سەگییە.
سەنجۆل(باک)
قەڵادەی سەگییە(باک) سەنجوور.
سەولا هەنجیرێ(باد)
نانی هەنجیری.
شکەنجه
ئەشکەنجه.
شێر پەنجه
سەرەتان، شێرپەنج، برین و دەردێکی پیسه چارەسەری گرانه.
شەش پەنجە (کە.)
خاوەندی (6) قامکان.
عنجک (ڕۆژ.)
ڕق، ئنجک، حنجک، هنجک.
فنجان
جوورە ئیستیکانێکی کورت و پەلە لە چینی دروست دەکرێ و قاوەی تێدا دەخورێتەوه٬ فینجان
فنجان بڕ
جوورێکە لە کاری هەویر٬ کە بە فینجان دەکرێ
فنجانێن
فینجانێن٬ جوورە یارییەکه٬ کە بە فینجان دەکرێ