تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنجاب
سنجابی
خێڵیکی کوردە لە کووێستانێدا.
سنجارخ
سنجاق٬ دەرزیلەی سەرخڕ٬ چەتیان.
سنجاف
پەراوێزی کەواوچتی تر.
سنجاق
جوورە خشڵێکی ژنانە٬ دەرزیلەی سەر خڕ و پرپرەدار لە زێڕ یا لە زێو لە جیاتی دوگمە ﺌێخەی پێ قایم دەکرێت. پارچە زێڕێکی نقێم کارە بە دەزوو لە سەروپێچ قایم دەکرێ٬ سنجاقۆرە. (یەز.) وێنە و نیگاری شەیتانییە.
سنجاقۆرە
سنحاقی ژنانەیە٬ گیایەکیشە هەروە سنجاقی دەچێ.
سنجاو
سورنجان
(؟).
سۆرنجان(کە)
(کە) خۆلنجان،گیایەکە.
سەرئەنجام
سەرجەنجاڵ
خەریک٬ مژووڵ٬ کەسێکە زۆر سەری قاڵ بێ٬ پڕ کار. –ی: کاروبار ٬ پڕکاری.
سەرەنجام
ئەنجام٬ کۆتایی کار٬ دووایی
سەنجار
شەنگاڵە،ژەنگار،ئاوی چیاو شارێکی کوردانە،کوردەکانی وێ زۆر ترێنی یەزیدین.
فنجان
جوورە ئیستیکانێکی کورت و پەلە لە چینی دروست دەکرێ و قاوەی تێدا دەخورێتەوه٬ فینجان
فنجان بڕ
جوورێکە لە کاری هەویر٬ کە بە فینجان دەکرێ
فنجانێن
فینجانێن٬ جوورە یارییەکه٬ کە بە فینجان دەکرێ
فینجان
فننجان
فینجانێن
گەمەیەکە بە فینجان دەکرێت
قرنجان
قنجان٬ جێگایەکە لە لەش یا لە جلک ٬ بە بەردی یا بە چتێکی تر بکوترێ و کەمێک بریندار ببن. ڕووشان و بریندار بوونی چت
قرنجاندن