تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەنتە(باک)
جەنتک، جەنتە، جانتا، وەکوو تووربین و خورجی چتمەک و کەلوپەلی تێدەخەن
چەنتەلی(باک)
جوورە چەکێکە
ژنتی
(باک.): ژنی برای مێردی
کارگەتاڵێنتۆر
جوورە کارگێکە لە کۆلکی تاڵێنتۆزێ بەهاران هەڵدەتۆقێ و دەخورێ
کانترۆک
(باک.):کانبژۆک
کۆنتۆ
(شکا.):پارگووێری نێر
کەڕەنتوو
داسێکی کلکدارینی درێژی دەم پانە بە پێوەگیوی پێ دەدروونەوە٬ (موک.): مەڵەغان
کەڕەکونتێ
مرۆڤی زۆر کەڕ
کەڵانتەر
کاربەدەستی ئاوایی٬ گەورەی گەڕەک. –ی: ناوچەی کاربەدەستی ئاوایی
زۆنت
(باک.): چەکوچ. (باک.): زۆنپ
لانت
(باد.):کۆسپه٬ جێگایەک کەمێک بڵندبێ
لە منت کەوێ
بۆ هاندان سوپاست دەکەم٬ ئافەرین