تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەژنانە
دراوێکە جەژنان بە منداڵ و هەژاران دەدرێ
خاتوونانە
خانمانە،وەکوو شێوەوئاکاری خانمان.
خانانە
شایانە،شاهانە،میرانە.
درگاژەنانە
(ئەردە): کۆبوونەوەو دووان بە بۆنەی کردنەوەی چتێکەوە
درۆزنانە
وەکوو درۆزنان، چتێکە یا ووتەیەکە لە هی درۆزنان بچێ
دووچەنانە
دەرگاژەنانە
مییوانانە
میڤانکی٬ وەکو مییوانان
نانانە
پارەلەجیاتی نان یا چتێکی تر لەجیاتی نان
هاڵەپیرێژنانە
نارنجێو٬ لیمۆ٬ ترنجۆک
ژنانە
وەکووژنان،شێوەو ئاکار و کردارێکە، کە تەنها لە ژنان بوەشێتەوە،ژنانیلە