تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەناس (ڕۆژ.)
حاست٬ ئاقار٬ ڕاست.
وردەناس
پیاوناس
مرۆناس، زیرەک._ی: مرۆناسی، زیرەکی
پەردەناس
شارەزای پەردەی گۆرانی و مۆزیقە
چاڤناس(باک)
ئەو کەسەیە، کە بەچاو خەڵکی دەناسی یا خەڵکی بە چاویانڕا دەناسێ، شارەزا، زرنگ
چاکناس
ئەو کەسەیە کار یا مرۆ یا چتی چاک دەناسێ، واتا شارەزایە
چەکناس
کەسێکە لە چەکاندا شارەزا بێ._ی: شارەزایی چەکان
چەگناس(باک)
پاشبین، دووربین، پاشەڕۆژبین._ی: پاشەڕۆژبینی، لەدوواڕۆژ ووردبوونەوە
ڕاوناس
ڕاوزان، ئاشنای ڕاو، -ی: ڕاوزانی، ئاشنایی ڕاوێ
ڕۆژەڵاتناس
ڕۆژهەڵاتناس،خۆرهەڵاتیەوان.
ڕەچڵەکناس
ڕەگەزناس کەسێکە بنەچەکەی مرۆی بناسێ. –ی: ڕەگەزناسی
ڕەگەزناس
ڕەچەڵەکناس.-ی:ڕەچەڵەکناسی
کارناس
کارزان٬ کەسێکە لە باسێکی زانستیدا بکۆڵێتەوە
کرناس
(زا.):گڕوی٬ دەم و چاوی ئاوڵاوی
کوردشناس
خەریک بوون بە باسێکەوە٬ کە بەندیواری بە کوردەوە بێ.-ی:کوردناسی
کوریناس
(باک.): تێگەییشتوو٬ چاوکراوەوە
کۆنشناس
مێژووزان٬ ئەنتیکەناس.-ی:مێژووزانی٬ ئەنتیکەناسی
کەس نەناس
کەسێکەلە شووێنێکا ٬ کە کەس نەیناسێ:بڕۆ شووێنێکی کەس نەناس٬ خۆت هەڵکێشە پڕبەکراس
گاوەناس
لوویەکی ژێر پێستە و لە خووارەوەی گەردنی پەیدا دەبێ.