تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارەنارەوان
دارەنارەوەن، (باک.): داراڕەش
هەنارەیی
تیرەیەکی شکاکانە.
کەنارەگرتن
لادان٬ گۆشەگیری٬ خۆ دوورخستنەوە لە کارێک
کەنارەگیر
گۆشەگیر٬ گۆشەنشین٬ چۆلەبڕ٬ لاشەڕ٬ جوڵەچوون.-ی: گۆشەگیری
کەنارەی ئاسمان
دیارگا٬ دیارگای چاو
بنارە
گڕوو گرتنی منداڵان، هەڤڕک، ووڕک، (ڕەوا) دڕنەگە
جنارە(ڕەوا)
قوونێرێکی درێژە لەسەر ڕەفیسکەو دەماری ڕەفیسکەی دێ، (هەر) خیارۆک
قەنارە
سێدارەی مرۆ خنکاندنێیە ٬ (هەو.):قنال. بە دارێکی درێژەوە چەند قولابێکە سێدارەی گۆشت فرۆشانە ئاژاڵی سەر بڕاوی پێوە هەڵدەواسن لە دووکاناندا بۆ فرۆشتنی گۆشتەکەی
منارە
چنارە کەڵە
گیایەکەی وەهی چنار دەچێ بە کوتراوی لە بالۆکەو قونێرو برینان دەنرێ: دەرگای دەکاتەوە
کنارە
(کە.):شوورەی خانوو٬ کەنار
کەنارە
باڵندەیێکە. پەراوێژ. کەنارە لاکێشی درێژوو باریک٬ کە لەملاو لای فەرشی نیوەڕاستەوە ڕادەخرێ
کەڤنارە
(باک.):کون٬ عەنتیکە
گیا چنارە
گیایەکە بە کوڵاوی دەکرێتە چرک٬ بۆ برینان زۆر باشە ٬ تەنها بۆ برینی ماڵاتان بەکاردەبرێ.