تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناتاو
نادروست٬ نا پوخت
ناتووان
کەسێک ٬ کە توانا نەبێ٬ بێ دەستەڵات
ناتووان
ناتەوان. بێ تین٬ بێ تاقەت٬ -ی :بێ تینی٬ بێ تاقەتی
ناتۆر
(باک.): کێشکچی٬ نۆبەتچی٬ (باک.): -ی: کێشکچێتی ٬ نۆبەتچێتی
ناتۆرڤان
(باک.): بڕوانە: ناتۆر
ناتۆرە
(جا.ڕۆژ.): نەتۆرە٬ بەدنێوی٬ ناوونرتک٬ نێوونرتک
ناتەواو
ئەو شتەی ٬ کە تەواو نەبێ٬ بە کەم و کوڕی. –ی : کەم و کوڕی
پالدراوی ناتەواو
گوزارەی ناتەواو، ووشەی کاری ناتەواو لە ڕستەسازیدا
بناتی
بنیات، بنیان
بەلبەلیناتگ(باک)
جوورە پەپوولەیەکە
دژمناتی
زوڕناتک
(هەو.):سووڕناتک، گیایەکی بەهارییە گەڵای ووردی پڕە دۆشاوەکەی بۆ دەردی شوقامی چوارپەلی چارەوێ زۆرباشە
زیناتکر
(زا.):زۆردار،ستەم کار
زەنگلووناتک
(باک.): باڵندەیەکە
سووڕناتک(جا)
بۆری خواردنێیە، ئەولوولەسوورەیە، کەلەنێو ڕیخۆڵانەوە گەیشتوتە ناو گەروو ئاوی پیدا دەچێتە خووارەوە، سوورێنچک(خو) زوورلانک،(هەوعبابا) زووڕ ناتک(ڕەوا) سوورناسک،گیایەکی زەرد و گچکەیە گوڵسوور و ووردە و پەلکیشی بە سووری دەڕوانێ و ووردە باڵێک بڵند دەبێ ماڵاتی نێو چاوان سپی بیخوا یا وەلاقی کەوی نێو چاوانی شەقارشەقاردەبێ لەبەر قایمی لەنێو لانکێی دادەنێن ناڕزێ و میز و پیسایی بوگەنی نامەن و ئەسپێ و پندیشی تخوون ناکەوێ.
سڕناتک
زوڕناتک٬ گیایە کە.
سەناتوو(توو)
شەڤناتۆروان (باک.)
قرناتە
(کە.):کەڕەنا٬جوورە شێپوورێکە لە کەرەستەی مۆزیقەیدا
ناووناتۆرە
هێشناتی (هەکا.)
هەشیناتی(باک.)
سەبزی٬ شینایی.