تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قایمەکردن
قیمەکوت
قیمەکێش
چەپەچاخ٬ گۆشتکوت٬ ئاسنێکی دەمپانی تیژە گۆشتی پێ قیمەدەکرێ٬ گۆشت کوت.
نمەکدان
(فە.موک.لو . هەورا.): خووێدان
نەرمەککۆخە
کۆکەیەکی کەم٬ نەرمەکۆکە
هەمەکارە
دامڕاستی سەربەخۆ٬ زانینی یا وەستایی لە چەند پیشەیەکدا.
پەنامەکی(ئەردە)
پەنهانی، پۆشراوی، پۆشیدەگی
چارمەکووک(باک)
جوورە بووزووێکە
ڕەمەکی
ووڵاخی سەرچڵ، بارگینێکە بە کار سوواری نەیەت. چتی ڕەشۆکی، کێوی
ڕەمەکێتی
خۆڕسکی
کامەکامە
(کە.): چاوبزدان
کاڵومەکاڵ
کشت و کاڵ٬ کشتوزار٬ کێڵراو٬ نەکێڵراو
کرمەکرم
کرمەی یەک لەدووای یەکتری٬ دەنگی خوواردنی چتی ناسک و ڕەقە ٬ خرمەخرم
کێشمەکێش
کێشەکێش٬ دەردەسەری٬ بگرەوبەردە.
کەشمەکێش
کەشمەکەش
کێشە کێش. –ی: کەشاکەشی٬ کێشەکێشی
کەڵەمەکردن
کەڵەوە لە ملی گاجووت کردن٬ مەبەست لە ژێردەستکردنی گیانداریشە
بەدنمەک
سپڵە، نانکووێر، نانکۆر، بێ بەخت، بێ ئەمەگ، کەسێکە لەبەرانبەر چاکەدا خراپە بکات، تاوان، دڵڕەش، بەپڕەش، پێ نەزان._ی: سپڵەیی، نانکووێری، بێ بەختی._کردن: خشانەلاوە
جامەک(هەمە)
خامەک
(ەهەورا.)قەنەووز،کرێکی ئاوریشمییە ویەکڕهنگە وتەنکە.
دمەک
(ئەردە): دمبەک
دمەک دریاگ
دیمەک
ئارەقە، (هەورا.): تەختەی دار یا بەژنی دارانە کە بۆ قایمی دەخرێتە نێودیوارانەوە.زمانەی ئێرەق کە گاسنی تێدەخەن
سیمەک
سیمەنسا٬ گوڵەیاسەمینە٬ سیمسن٬ سەمەن سمنسا.
شتمەک
شتوومەک
نمەک
(لو.هەورا.): وەفا٬ خوویێ. بەد-: بێ نەمەک٬ بەترەش٬ ئاوان٬ دڵڕەش٬ بێ بەخت
نییوەنمەک
هەویرێکە لەسەر بریین دادەنرێ. نییمڕۆیی
پەشمەک
چتمەک
پڕو پیت، پڕو پیتاڵ، شت، چت، شتوومەک، کەل و پەل، چتومەک، (خۆ) ئەشت، شتمەک، (باک) پڕتووک
چتوومەک
چەرمەک(هەورا)
چەشمەک(هەورا)
ژەمەک
ژەم،ئەندازەیێکە لە ماست، کە دانرابێ بۆ ژاندن
کرمەک
کرمه٬ جناخه٬ کرمۆکه٬ کوومڕب٬ جوورەخشڵێکە لە زێڕ یا لە زێوی دروست دەکرێ وەکو بەندێکی وایە بەژێر چەنەگەدا تێدەپەڕێ و هەردووک سەری بەقوولاپ لەکڵاوەکەی قایم دەکرێ ٬ کە دەنکەکانی وی وەکرمی دەچن
کولیمەک(باک.)
ئێسکی سەرەوەی ڕانی یە.