تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووێڵ(ڕۆژ.، مەن.، هەورا)
تەوێڵ، نێوچاوان، ناوچەوان، ناوچاو. تاپوو، سامان و ئاوو زەوییەکە، کە لەپێش میری دەیدا بە کەسێکی، کە لەداهاتی وی گوزەران بکات
مەن
(باک.کە.): مەند٬ ڕاوەستاو٬ هێمن٬ هێدی٬ باتمان
مەنتەشە
لاولاوەی پەنجەرە
مەنجۆخ
مەنجەل
(باک.): سووکره٬ ئەلبەکی٬ بەرۆش. (دەر.): خەزان. (زەن.جەب.): پاتی. (سۆر.): مەنجەڵۆک
مەنجەنیق
کوورەی ئاوریین
مەنجەڵۆک
(سۆ.): مەنجەڵ
مەنجەڵی گەورە
(دەر.) خەزان٬ (جا.) تییان
مەند
(باک.): ڕاوەستاو. گیایەک. مەن. هێمن٬ حەلیم. ئاوی مەندو ڕاوەستاو. مرۆی بە سەبرو تەحەممول و پشوو درێژ
مەندال
(باک.): منداڵ
مەندوونە
(شار.): خاکەندازەی بەر کوورەیە
مەندۆکە
(موک.): مەندی
مەندی
(فە.): ماندوو
مەندیوە
(هەورا.): مانەوە
مەندیی
تیرەکە لە کوردەکانی ئێرانی
مەندییل
شاش٬ شووشه٬ مێزەرو پێچی مەلایانه٬ شاشک٬ مێزەر٬ -بەسەر: ئەوەی مەندییلی لە سەر بێ
مەندییلان
(کۆ.): کێوی٬ پنچکە گیایەکە زۆر بڵند نابێ و گەڵای وە ئی کوڕادەی دەچی نێزیکی گەزێک بڵندە لەسەری گوڵێکی سووری نێو سپی دەردەکات
مەندییلەمەلا
مەندیین
(باک.): بەهێز٬ بونیە قەڵەو و کورت و تێکسمراو٬ قوڵەبنە
مەندیینە
(باک.): هێز٬ قووەت
مەندێ
بەندۆکە ٬ مەندۆکە(شار.) بەندەکە ٬ مەنی٬ گیایەکە گەڵای ووردە ئاوەکەی بۆ زگ ئێشە باشەو خۆشی بە گەرمی لەسەر مووسڵدان دادەنرێ٬ بەندک
مەندە
(کۆ.): پاداشت٬ مکافات٬ ئەمەک٬ دفنان٬ سزا