تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەلە
ئاژنی٬ ئاڤژەنی٬ سۆیایی. –کردن: ئاژنی کردن٬ سۆیایی کردن٬ تێ هەڵاتن٬ سۆبەیی
حەلەق و مەلەق:
قسەی هیچ و پووچی بێ سەروپێ، حەقلی مەقۆ. حەقلی مەقان ، گەمەی هەڵادۆشە. ووتەیەکە لەیاری کاڵەمستێدا دەگوترێ. حەقلی مەقۆ، هەڵادۆشە.
مەلەس
(باک.): جوورە پارچە(قوماش)ێکە
مەلەنگ
سەرخۆش٬ سەکران
مەلەوان
ئاڤژەن٬ ئاوباز. –ی : ئاوبازی٬ مەلەڤانی
مەلەوەر
(زەن.): باڵنده٬ باڵدار
مەلەچەک
ماستاو کردن٬ مەلەچەکی٬ ڕیایی کردن
مەلەڤان
مەلەوان٬ ئاڤژەن٬ ئاوباز٬ -ی : مەلەوانی٬ ئاو بازی
مەلەیی
(سوور.): مەلەوان
بوومەلەرزە
بیمەلەرز(باد)
شەمەلەکۆرە
شەمشەمەکۆرە.
مەخمەلەک
(کر.):نەخۆشیێکی منداڵانە
چڵمەلەتە
مەبەس لە ناوکی گووێزو بادام و ئیترە، کە هێشتا شیرە بێ و خۆی نەگرتبێ و نەگەیشتبێ
باسکەمەلە
جوورە مەلەیەکە بە جووڵاندنی باسکان ئەنجام دەدرێ
بۆقەمەلە
جوورە مەلەیەکە وەکوو مەلەی بۆقی
مێوژەمەلە
(ڕەوا.هەو.): مێوژە مەلا
پشتەمەلە
جوورە مەلەیێکە لە سەر پشت دەکرێ
پێمەلە
جوورە مەلەیێکە بەپێوە بە جوولاندنی، هەردووک پێیان دەکرێ