تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەرکەمەر
(هەورا.): گیایەکی بۆنخۆشە لە بن چیایاندا دەردێت٬ کەمەر٬ بەردە٬ پێش
چەمەر(موک.، هەورا.، دزە)
کۆتەڵ، چەمبەر، شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵی، چەمەرە، زێوەکردن، کۆمەڵگرتن، کۆمەڵەی پیاوو ژنانە بە دەورەی تەرمەوە بە شین و گابۆڕ، بۆ (تووک)یش بەکار دەبرێ: یا خودا به_بێ. جاران، کە کەسێکی گەورە یا خۆشەویست بمردایە جل و بەرگ و چەکی بە سەرزینی ئەسپەکەیدا دەکراو بە دەوری ئاواییدا دەیانگێڕاو دانیشتوانی ئاوایی بە گریانەوە بە دەورەیدا دەڕۆیشتن، چەڵەم
ڤەرکەمەر
(باک.): گیابەند٬ گیایەکی بۆنخۆشە
کورەگەمەر
(باک.): مەڕێکە گووێ ی بڕابێ و ڕەنگی وەکوو بەڕووی بێ
کیسە و کەمەر
جوورە کەمەربەنرێکە چەند کیسەیەکی پێوەیە چتی تێدەخرێ.
کەمەر
نێوقەد٬ ناوقەد٬ کەمبەر. بەرقەدی کێوان. (ڕۆژ.): خەرپوشته٬ سەربانێکە بە بێ دارەڕابەخڕی وەکو گومبەزی دەگەیەنرێتەوە یەکتری.(فە.):کێو٬ (هەورا.): بەردی زل و زەلام. شاخ. (هەورا.): ماە. چیای بەرد . پشت. گیایەکی هاوینییە. (زەن.): بەرد٬ خڕکەبەرد.کەمەرئاسنین(زەن.):ئەو بەردە ڕەق و شۆراو و سواوانەیە٬ کە لە ناو خڕوچۆم و ئاواندایه٬ (زەن.):قاچ٬ (هەورا.): سیرەکۆڵێ