تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمەرکەش
(ئەردە.): دەرپێیەکی کورتە لە ژێر شەڵوارەوە لەپێدەکرێ.
کەمەری پردێ
پشتێندی پردێ
کەمەری کێوی
ناوقەدی کێوی
کەمەرە
لاوانەیەکە٬ لەناو قەدی منارەدا بانگی لەسەردەدەن. ناوقەدی شاخ. چەند تەختەیەکە لە ڕووکاری دۆڵیانی ئاشی دەدرێت٬ نێوەڕاستی زەوی. کەمبەرە 3 قوبەی هەیە وەکوو کەڵەوە پان دروست دەکرێت٬ پشدێندێکی زێوین یا زێڕینی گۆدارە ژنان لە پشتی دەبەستن. (فە.):پشتێندی پردێ. نووسراوێکە لەسەر خشتی سوورکراوەوە
کەمەرەشل
(موک.):جوورە گۆرانیێکە
گرمەرۆ
سۆ٬ ئەستوورایی٬ یەغان٬ گژرە.
گوڵەمەخمەری
گوڵێکی مەخمەری و زەرد و سوورە.
ئۆمەر
ناوی پیاوانە لە (عمر)ی عەرەبییەوە وای لێهاتووە
بەرکەمەر
گیایەکی بۆنخۆشی گەرمێنییە
حێزم (ڕۆژ. ، ئۆمەر.):
گیایەکە. مێکووک.
سمەر(هەکا.)
کا.
سیسەمەر
سیس عەنبە(ڕەوا.)
سەمەر(موک)
سەیران وخۆشی،سەیرو سەمەر(باک) دەستە سووار.
قورسوقەمەر
مەبەس لە مرۆی گەورەو گران و سە نگینە
قورسی کەمەر
بەری گیایەکی گەرمیانییە ناوکێکی سپی هەیە بە کوتراوی ڕەوانی لە دەمی منداڵی ساوا دەکرێ
قەتمەر
قەشمەر
قشمەرجار٬ گەمەچی٬ گاڵتەچی٬ بەزمچی٬ تیزجاڕ٬ کۆسەوەوی٬ کۆستەبووکه٬ لێپۆک٬ لێڤۆک
قەمەر
(باک.): ڕەنگێکە لە نێوانی سوورو ڕەشی دایە بۆ مایین و ئەسپ ٬(باک.): قەمەل٬ (باک.): مەڕێکە سەری وەکو تیکوڵی بەڕووی بێ.-ی: جوورە پارەیەکە کۆنی کەم نرخە وەکو شایی٬ چەرخی٬ ئانه٬ فلس
مەخمەر
فرەز٬(باک.): قووتوو٬ دۆڵچه٬ سەتل
وێژامەر
(کورد.): بۆسەی جۆتی
وەرکەمەر
(هەورا.): گیایەکی بۆنخۆشە لە بن چیایاندا دەردێت٬ کەمەر٬ بەردە٬ پێش
چەمەر(موک.، هەورا.، دزە)
کۆتەڵ، چەمبەر، شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵی، چەمەرە، زێوەکردن، کۆمەڵگرتن، کۆمەڵەی پیاوو ژنانە بە دەورەی تەرمەوە بە شین و گابۆڕ، بۆ (تووک)یش بەکار دەبرێ: یا خودا به_بێ. جاران، کە کەسێکی گەورە یا خۆشەویست بمردایە جل و بەرگ و چەکی بە سەرزینی ئەسپەکەیدا دەکراو بە دەوری ئاواییدا دەیانگێڕاو دانیشتوانی ئاوایی بە گریانەوە بە دەورەیدا دەڕۆیشتن، چەڵەم
ڤەرکەمەر
(باک.): گیابەند٬ گیایەکی بۆنخۆشە
کورەگەمەر
(باک.): مەڕێکە گووێ ی بڕابێ و ڕەنگی وەکوو بەڕووی بێ
کیسە و کەمەر
جوورە کەمەربەنرێکە چەند کیسەیەکی پێوەیە چتی تێدەخرێ.
کەمەر
نێوقەد٬ ناوقەد٬ کەمبەر. بەرقەدی کێوان. (ڕۆژ.): خەرپوشته٬ سەربانێکە بە بێ دارەڕابەخڕی وەکو گومبەزی دەگەیەنرێتەوە یەکتری.(فە.):کێو٬ (هەورا.): بەردی زل و زەلام. شاخ. (هەورا.): ماە. چیای بەرد . پشت. گیایەکی هاوینییە. (زەن.): بەرد٬ خڕکەبەرد.کەمەرئاسنین(زەن.):ئەو بەردە ڕەق و شۆراو و سواوانەیە٬ کە لە ناو خڕوچۆم و ئاواندایه٬ (زەن.):قاچ٬ (هەورا.): سیرەکۆڵێ