تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەرجاپییلک
(خۆ.):گیایەکهە بەزەویدا پان دەبێتەوە و گوڵی زەردە بنەکەشی وە گێزەری دەچی و دەخورێ
مەرد
پیاو٬ سەخی٬ ئازا
مەردال
(باک.): چڵکن
مەردان
(باک.): کوتک(چەکووچی دار)
مەردانە
(باک.): سەخیانه٬ ئازایانه٬ پیاوانه٬ لوولە
مەردایەتی
پیاوەتی٬ پیاوێتی
مەردوم
مەرد٬ مرۆڤ٬ ئینسان٬ بەشەر٬ مەریتە
مەردیان
(باک.): جوورە پردێکە لە داری باریک کاریتەو ئالودار
مەردییوان
(باک.): نەردییوان
مەردەمێر
(باک.): جوامێر٬ پیاو.-ی : سەخاوەت٬ جوامێری
مەردەوان
(باک.): پلیکانی قوڕ و خشت و ئیتر
مەردەکار
(باک.): بەکار٬ کارکەر
مەردەی
(هەورا.): مرۆڤ
مەرز
(باک.): مەرەز٬ (باد.):زەوی نەکێڵراو٬ قەڵس.-بوون: قەڵس بوون٬ هەرپەندمان٬ -کردن: هەرپەندماندن
مەرزم
(ڕۆژ.):پلووسک
مەرزنجۆش
(کۆ.ئالا.): گیایەکە تام و بۆنی وە چای دەچێ کەمێک بۆ خاوی لێ دێ
مەرزووب
(ڕۆژ.):پلووسک٬ مەرزم
مەرزۆنە
(باک.): جوورە ترێیەکە
مەرزیب
(فە.):پلووسک٬ سوولاوک