تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەرج
(کە.هەو.):گرێو٬ گرۆ٬ گرەو
مەرجان
(باک.): باڵندەیەکە. بستام. جوورە زیندەوارێکی دەریاییە وە گیا و داروباری دەچی و بە بەنی دەریاوەنووساوە. لە پێشدا ئەوەیان بە گیایەکی دەریایی لە قەڵەم دەدا. هەندێکییان مەرجانی سوورە وەکوو گوڵ لەسەر لکی فسڵاوییە لە گەوهەر سازیدا ئەوی بۆ ڕازاندنەوەی کەرەستەی چتمەکی نرخدار بە کار دەبەن. هێندێک مەرجان بە زۆری لەیەک شوێنیدا دەست دەکەون و سفن(مادە)ی قسلی لە دەرەوەی خۆی دەدەڵێنێ
مەرجاپییلک
(خۆ.):گیایەکهە بەزەویدا پان دەبێتەوە و گوڵی زەردە بنەکەشی وە گێزەری دەچی و دەخورێ