تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەماکۆ(فە.، هەورا.، مەر)
دۆڵە مەر
پیتە(مەر)
بۆلکە(مەریوا)
جانی مەرگ(باک)
جوورە گوڵێکە
خووەلی مەرمۆتک
(باک.):زیلە مۆ
شلکوتی مەرگکردن
مەبەس له لێدانێکی زۆری وایه، کە لێدراو بگاته سەرەمەگی.‌
مەراز
مراز٬ ئامانج
مەرازە
(باک.): ساڵێکە لە تەمەنی سەگی٬ ئەڤە سێ مەرازە: ئەو سەگە سێ ساڵانەیە. ئاڵووهاتن٬ بن شەویلکە کان ئەستوور دەبن و تف قووت نادرێ. مەرازە هاتن٬ مەرازە کەوتن
مەران
(باک.): یاسەوەنە٬ داروگوڵ
مەراندن
(باک.): جوولاندن٬ ڕاوەشاندن(بمەریینە)
مەراڤی
(باک.): مراوی
مەرایی
(باک.): مەلەچەک٬ کلکەسووته٬ ماستاو کردن٬ ڕوواڵەت٬ چاپلووسی٬-کەر:ماستاوکەر
مەربەخ
(باک.): هەڵقەندن(بییرو هی تر).-کردن: هەڵکەندن
مەربەن
(کە.):گوریسێکی درێژە بۆ لەوەڕان لە دەستی ووڵاخی دەکەن و سەرێکی لە چتێکی قایم دەکەن٬ زنجیرێکە لە پێ و دەستێکی ووڵاخی دەخرێ یا لە دەستێکی دەخرێ و بە گوڵمێخی قایم دەکرێ. سندم پێوەند
مەربەند
(شار.باک.):سندم٬ پێوەند
مەرتال
(باک.): مەتاڵ
مەرتال گێڕ
(باک.): مەتاڵ گێڕ٬ کەسێکە مەتاڵ بە کار ببات
مەرتاندن
(باک.): بمەرتێنه٬ تووێژ یا پێست لێ کردنەوە
مەرتیین
(باک.): بمەرته٬ تووێژو پێست فڕێدان
مەرج
(کە.هەو.):گرێو٬ گرۆ٬ گرەو
مەرجان
(باک.): باڵندەیەکە. بستام. جوورە زیندەوارێکی دەریاییە وە گیا و داروباری دەچی و بە بەنی دەریاوەنووساوە. لە پێشدا ئەوەیان بە گیایەکی دەریایی لە قەڵەم دەدا. هەندێکییان مەرجانی سوورە وەکوو گوڵ لەسەر لکی فسڵاوییە لە گەوهەر سازیدا ئەوی بۆ ڕازاندنەوەی کەرەستەی چتمەکی نرخدار بە کار دەبەن. هێندێک مەرجان بە زۆری لەیەک شوێنیدا دەست دەکەون و سفن(مادە)ی قسلی لە دەرەوەی خۆی دەدەڵێنێ