تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کامەتە
کێهایە؟
گومەتە
بازدان ٬ هەڵپەڕینه٬هەوا٬ (جا.) ــ دان : بەتین و زەبرەوە بۆ بازدان خۆئامادەکردن.
یارمەتی
یاریکاری٬ ئاری٬ یاری٬ هاوپشتی٬ کۆمەگی٬ خەومانلۆخە.ـــ دان: ئاوڕلێ دانەوە٬ هاوپشتی دان.ـــ کردن: زچ کردن٬ چاوەدێری٬ یاریدە٬ یاریە.
ئەژمەت(دەر.، هەورا)
هەژمەت. تاو، رق، مەراق، تاوان، حەجمەت، لە ئەژمەتان چی بۆ نەکرا: لە تاوان چی بۆ نەکرا
ئەڵامەت(هەورا)
هەڵامەت، پەسیوی، درم
بلیمەت
بەهووردە، زۆرزان، کەمۆ، بەرگەر، پیتۆر، زۆر ووریا، زۆر زیرەک، دووهووردە، هەڵکەوتوو، لێهاتوو. پڕسام، سامدار، هەیبەتدار
بێڕوومەت(باک)
حوڕمەت (ع.):
حەجامەت:
حەشیمەت:
دەستەمرۆیەکی زۆرە ، کۆمەڵە مرۆڤێکی زۆرە.
حەژمەت:
ئەژمەت ، سووێ ، خەم ، پەرۆش , هەژمەت ، تاو ، خەفەت. لە ـ ان: لە تاوان.
دلامەت
دەرامەت
داهات٬ قازانج٬ سوود٬ دەستکەوتێکە گوزەرانی پێ بکرێ . (باک.):هەجەل٬ سەوزی٬ سەوزآوات
دەمەت
(کە.): تووتنی ڕێکخراو و لەسەر یەکتری دانراو و رێزکراوە. (باک.): بەستەیەک تووتن
سەمەت
لەسەرخۆیی،هێمن.
شەمەت
ناوی جاوێکی کرمانجییە.
هەلامەت(ئامێ.)
تارمایی٬ ئەوەی لەناو باخچە و شیناییان باڵندەی پێ دەترسێنن.
هەژمەت (هەو.٬ دەر.)
حەژمەت٬ تاو٬ ئەژمەت٬ پەرۆش٬ خەم٬ سوێ٬ تاوان. لە_ ان: لەتاوان٬ لەسوێیان: _ان چم پێ نەکرا.
هەڵامەت
درم٬ (هەو.٬ ڕەوا.)٬ پەسیو٬ پەتا٬ باهۆڕ٬ ئارسم٬ پەرسیڤ. پەسیوی٬ باهۆڕی٬ دەمەنی٬ (زرا.) فرفینگ٬ (سو.) پەرسیو٬ (ڕۆژ.) تماو٬ (جا.٬سزیر.) دەمەنی٬ مرک٬ (باک.) ساڤ._ ی ماڵاتان: سقاو.
هەڵمەت(کە.)
پەلامار٬ هێرش٬ ئێرش٬ شاڵاو.
پێشخزمەت