تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوومۆر
(مو.،کە.،هەورا.):شووم، بەدوودم،دۆبڕ. ووڵاخێکە دوو گێڕ (دێغ)ی لە نێو چاوانیدابێ،کە زۆر بە شووم دەناسرێت. ئەو کەسەیە تۆقە سەری دوومۆری پێوەبێ، کە ئەویش زۆر شووم و ناپەسندە
دڵکرمۆڵ
دڵکرمن، دڵپیس، دڵچەپەڵ، -ی: دڵکرمنی
دێوەزمۆکە
زمزمۆک
(ڕەوا.،بار.،خۆ.):ووزووزە.(خۆ.،کۆ.):قازی بازی. جوورە قالۆچەیێکی باڵدار و سەوزە، کە هەستا ووزەووزێ دەکات
زیزمۆک
قالۆچەیەکی باڵدار و سەوزە
زەمۆرەک
(هەورا.): زەمبوورەک
زەمۆمە
(کۆخۆ.) هۆرەیە لە درزی داران دەکوترێ بۆ قەڵاشتنەوەی . (بابا.) پوواز. (خۆ.) دارێکە پەڕۆی تێ دەئاڵێنن و کونێکی پێدەگرن
زەمۆک
(هەو.): نێوی ئافرەتانە
سامۆتک
تارمایی٬ سامۆتە
سامۆتە
سامۆتک٬ چووار بەنی ئەستوورن بە پاشکۆی زینییەوە شۆڕدەبنەوە بۆ بەستنی٬ دابەستنی کەل و پەل و یا خورجێن بە پاشکۆی سوواردا
سرمۆکە(سوور.دزە)
قۆرەی ووشک کراوەوە بۆ چێشنی ٬ سیرمۆک٬ هاڵە.
سمۆرچکە
سمی ﺌاژاڵی ووردە ٬ کە دەرهاتبێ.
سمۆرە
سمبۆرە٬ سەڤۆری٬ دەعبایەکی کێوی چنگ تیژە لە کلک و گووێ و قوتیداوە ڕێوی دەچێ٬ بەڵام ڵە بچووکیدا بەقەد بێچووە پشیلەیەکییە و هەر بەداران هە ڵدە گەڕێ.
سورهمۆزە(کرما،هەورا)
ژەنگهسوورە، سیرەمۆزە.
سڕەمۆک
پووچەڵ٬ قرپۆک٬ بۆمیوە بە کاردەبرێ. قۆرەی ووشکە لە زستامێدا لە جیاتی سماقی لە چێشنێ دەکرێ٬ هاڵە.
سڵمۆکە
سمرکە٬ سمبرکە٬ سرمک٬ (ڕەوا.) بەرپێنە٬ سسەڵمکە٬ سلمکە٬ کەلەگەڵ نیسک یا ساواری لێنرێ بۆڕاگرتنی زگچوونی زۆر باشە.
سیرمۆک
سیرەمۆک.
سیرمۆکە(شار.)
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەکوو گەڵای سیروایە٬ (کۆ.) قوڕادە٬ بەڵام بۆنی ئەم ناخۆش نییە٬ ئاژاڵ بیخوا شیرەکەی بۆگەن دەکات. سیرمەی باریک و چکۆڵە.
سیرەمۆزە
زەرگەتە٬ جوورە زەردەواڵەیێکی زەردباوە٬ شەنگەسوورە.