تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەمۆخ
بڕوانە: تەمتەم
جامۆلکە
حەمامۆکێ:
حەمامۆکە ، گومبەزێکی گچکەیە منداڵان لەخۆڵی دروست دەکەن ، ئاوڕشێنی دەکەن و دەیپستنەوە لەپاشان بەچیلکە هوڵۆڵی دەکەن.
حەمامۆکە:
خامۆش
بێدەنگ،کپ،خەفە،ئارام.
خامۆش بوون
بێدەنگ بوون،تەمرین،کوژانەوە،خەفەبوون.
خامۆش کردن
تەمراندن،کوژاندنەوە،خەفەکردن،کپ کردن.
خامۆشگا
خەفەخانە.
خامۆشی
بێ دەنگی.
خمۆر
(باک.) : بزنێکە مووی سەری زەردێکی خورمایی بی
خووەلی مەرمۆتک
(باک.):زیلە مۆ
خەمۆشی
دامۆران
(ڕۆژ.):خەریک بوونی مەڕ و مێگەل٬ بەلەوەڕ
دامۆچاندن
داموچاندن
دامۆچانن
(ئەردە.): تیژ کردن و هانەهانەدان٬ دامووچانن٬ داسپاردن٬ هەڵ خڕانن٬ وادارکردن٬ داشکاندن
دامۆچیان
(ئەردە.): هاندران٬ فێرکردنی چارەوێیە بۆ سوواری و فێر کردنی ووڵاخە بۆ بارو جووت
دامۆچیاگ
(ئەردە.): کەسێکە٬ کە تیژ کرابێ و هانەهانە درابێ٬ تیرکریاگ٬ دامووچیاگ٬ داسپێریاگ
دانی کرمۆڵ
(هەورا.): ددانی کرمێ٬ دان کرمۆڵ
ددانکرمۆڵ
ددانی کرمێ