تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارومۆرە
نیشاسته و مۆرە
بەردەمۆرە(کە)
مۆرە، چتێکی بچکۆلانەی خڕو یا چووار سووچی تەنکە لە قوڕی کەربەلاو نەجەف دروستدەکرێ شیعان لە نووێژێدا نێوچاوانی لەسەر دادەنێن
تامۆرایی(ڕۆژ.، کە)
تووەمۆرە
جوورێکە لە تەڕەتوو، مۆرکارە
دامۆران
(ڕۆژ.):خەریک بوونی مەڕ و مێگەل٬ بەلەوەڕ
زەمۆرەک
(هەورا.): زەمبوورەک
سمۆرچکە
سمی ﺌاژاڵی ووردە ٬ کە دەرهاتبێ.
سمۆرە
سمبۆرە٬ سەڤۆری٬ دەعبایەکی کێوی چنگ تیژە لە کلک و گووێ و قوتیداوە ڕێوی دەچێ٬ بەڵام ڵە بچووکیدا بەقەد بێچووە پشیلەیەکییە و هەر بەداران هە ڵدە گەڕێ.
شمۆرتک (ئەرده.)
چتێکه، کە گوترا هەر مەبەست لەخۆی بگەیەنیێ و هیچی تر.
شومۆرتک (ئەرده.)
چکێ، کەمێ،نەختی، تۆزێ.
مامۆرە
جوورە ترێزوێکە
کەلەمۆری
(زەن.): کەڵەمێروو
گوڵەمۆرە
ئەو ئاسنە خڕەیە ٬ کە لەژێر بەرداشی دادەنرێ.
تامۆر(ڕۆژ)
تاوێر، تامووێر. ئەو تەختە بەردە سوورانەیە، کە کانگایان هەیە. (باک) چڵک و قڕێژی قژی ئاڵۆزو نەشۆزاوی گیانلەبەران
خمۆر
(باک.) : بزنێکە مووی سەری زەردێکی خورمایی بی
دوومۆر
(مو.،کە.،هەورا.):شووم، بەدوودم،دۆبڕ. ووڵاخێکە دوو گێڕ (دێغ)ی لە نێو چاوانیدابێ،کە زۆر بە شووم دەناسرێت. ئەو کەسەیە تۆقە سەری دوومۆری پێوەبێ، کە ئەویش زۆر شووم و ناپەسندە
سەربەمۆر
سەربەستراوه٬ مۆرنەشکاو٬ قوتوو یا شووشەیێکە٬ کە پڕ بێ لە چتی بە نرخ و سەرەکەشی مۆر کرابێ
سەرمۆر
چتی سەربەمۆر، دەرمۆر، مۆرکراو، مۆرنەشکاو، نیشانە،نەشکاو،دەست لێنەدراو.
سەمۆر(ئەردە)
چاومژمۆر(ئەردە)
چاوخەواڵوو
گەمۆر(کە.)
خوێڕی٬سەرسەری.