تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامڵاندن
(ڕۆژ.): داماڵین٬ هەڵوەشان
دامڵاو
کردنەوەی سەروپێچ یا تەنگەی ووڵاخان٬ داماڵاو
دامڵەچەقان
دامنەچەقان٬ (سەق.):بەرکەڵ سا نێر بێ یا مێ٬ نیوونی بەرکەڵ
دمڵەک
(هەورا.): دمبەک
سمڵمڵ(باک.)
جوورە چۆلەکەیەکە٬ سێروو.
سمڵە
گیایەکە لەناو دێراوی تووتنێدا پەیدا دەبێ مێمڵە بۆ تووتن.
شمڵتی (قەره.)
بەرموورێکه لە مێخەک و سمڵ و گوڵەباخ منداڵان لەملی خۆیان دەکەن.
شمڵی
شەدانه، حەوینج، گیایەکه بڵند هەڵدەچێ لە نێوقەدیدا کەمێک خوواره، گوڵی سپی وورده لەسەرەوە دەردەکات. شمڵی کەوی لەگەڵ ڕەشکەی بەنانی وەردەکرێ وەکو کاخڵی وایه ڕەنگه هەر کاخڵ بێت. ئەگەر ـ بۆ بدرێ و بکرێتە ئارد و نان و بە شیری کاڵ بخورێ بۆ زەحیری داران زۆر باشه. شەنگڵه، چتێکی بۆنخۆشە وەک زیره وایه بەسەر ناندا دەکرێت. بڕوانه شمڵی بەرەکەت.
شمڵی براکه
شەنگڵە، شەنگله بەرەکەتە.
شمڵی بەرەکەت
شەنگله بەرەکت. دوودانه بەری هەردارێکی، که پێکەوه نووسابن.
شمڵیه (هەورا.)
عەمڵه
تیرەیەکه لە جاف، لە ڕەنگەزدا حەمڵه یا ئەمله یا هەمڵەیه.
عەمڵەمەل (شا.)
خەزایی، لە کرۆکدا (حەمڵەمەل، ئەمڵەمەڵ، یا هەمڵەمەل)ه.
قومڵاخ
قوڕێکی مڵی ئەستوورە ٬ کە پەیدا بووبێ لە باران یا لە ئاوی ترەوە
پەمڵەپڕێ(ئەردە)
تفەنگێکە بە باڕووت و پەڕۆ داگیرابێ بەبێ گوللە
چەمڵە(هەورا)
ڕەمڵچی
ڕەمڵکردن
فاڵچێتی کردن. ڕەشکەوپێشکەی چاوکردن
ڕەمڵگرەوه
خەمڵ
خەمڵ کردن
تەخمین کردن، دانانی ئەندازەیەک لە بڕ بۆ ووشکە دان بە بەری ڕهزان وباخ بۆ ئەوەی بە پێیە مڵکانە یا باجی لە سەر وەربگیرێ
سمڵ
گەردەنبەندی کچانە لە مێخەک و چتی تری دروستدەکەن ٬ سۆتکە٬ سملە٬ سونبل٬ بنی گیایەکی کووێستانییە و بۆنی خۆشە و ڕەش بەقەد دەنکە خوومایێکی دەبێ ٬ کە پاک کرا سپیە درێژکارە و بۆنی زۆر خۆشە و بەکاری گەلێک جوورە دەرمانان دێت.
سمڵمڵ(باک.)
جوورە چۆلەکەیەکە٬ سێروو.
مێمڵ
دژ٬ ناحەز٬ نەیار٬ چەل ومل٬ بوونە وەرێکی خەرافییە لە جنۆکە ئەشقی ئافرەت دەبێ و خۆی دێنێتە سەر شکڵی ئاژاڵ یان چتی تر. (بۆتەبە ملمەوە)
ڕمڵ
مۆرە،بە ختناسی،(ئهردە.)زیخ،ڕیخ،مڵت،ماسە.
ڕەمڵ
(ع.): فاڵ. – ئاویژتن: فاڵگرتنەوه
ڕەمڵ لێدان
له چتێکی نادیار دووان
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
کامڵ
چتی پێگەییشتوو و گەییو٬ تەواو