تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مکارە
(بابا.): ئەسکەنە٬ مرازێکی دارتاشییە بە لێدان چتی دەکوتی٬ مەکارەی نەجاڕی٬ -ی دەم خڕ: -ی دەو خڕ٬ ئەو مکارەیە کونی خڕیی گچکەی پێ گەورە دەکرێتەوە
دەمکار
چینی دیوارە بەڕووکاری دیوی دەرەوەیدا
ستەمکار
کەسێکە زۆر ستەم بکات لە مەردوم ٬زۆرکار._ی: ستەم و زۆر کردن بە پیشە.
قایمکار
کەسێکە چتی باش و قایم هەڵگرێ. –ی: چت باش و قایم هەڵگرتن
قاییمکار
قایمکەر٬ کەسێکە چتی قایم کات یا کاروباری پوخت بێ یا چتی گرانبەها بشارێتەوە
ڕەمکار
گیاندارێکه سڵ بکات، سڵکەر، ترسەنۆک
کرمکار
(ئەردە.): بەڵەد٬ شارەزا بە کارێک