تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆڵەمە(موک)
ئێسکی شانییە، کە بەلای سینگیدا لەسەرەوەی ئێسکی بڕبڕەی سینگی قایم دەکرێ، ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە
چیلک(موک)
(باک) چلک، نەرمەو بەڵگەی گووێیە. (سلباک) چلک، گیایەکە بەرەکەی وە هێشووی ترێی دەچێ و ووردە، کە گەیشت ڕەش هەڵدەگەڕێ و شیرینە دەکرێتە خۆشاو گۆیا لە خۆشاوی مێوژی زۆر خۆشترو شیرینترە. (باد) بالۆکە
چێوان(موک)
چیلکەو چێو
چەتر(موک)
سێوان، سەیڤان، بەرباران، سەویانە، (هەو) سەیوان. بۆ پارێزگاری لە بارانە لەسەر سەر ڕادەگیرێ هەر وەکوو سەیوان بۆ تیشکی هەتاو لە هاویناندا لەسەر سەر ڕادەگیرێ. (ئەردە) سەرهەڵپاچراو لە بۆ دارو درەخت
چەرخ موتاوی
چەرخێکە خوری پێ دەڕێسرێ
چەمەر(موک.، هەورا.، دزە)
کۆتەڵ، چەمبەر، شیوەن و گریان بۆ مردوو بە کۆمەڵی، چەمەرە، زێوەکردن، کۆمەڵگرتن، کۆمەڵەی پیاوو ژنانە بە دەورەی تەرمەوە بە شین و گابۆڕ، بۆ (تووک)یش بەکار دەبرێ: یا خودا به_بێ. جاران، کە کەسێکی گەورە یا خۆشەویست بمردایە جل و بەرگ و چەکی بە سەرزینی ئەسپەکەیدا دەکراو بە دەوری ئاواییدا دەیانگێڕاو دانیشتوانی ئاوایی بە گریانەوە بە دەورەیدا دەڕۆیشتن، چەڵەم
چەنە(فە.، موک)
چەنەگە._لێدان: چەنەگەلێکدان، قەوچەقەوچ، چەنەبازیکردن. زەوییەکە قوڕێکی هێندە بە تینی هەبێ لاقی ووڵاخان بگری. (لو) هێندە؛_ی قرانێک: هێندەی قرانێک. (خۆموک) هەرەس
چەپەترۆک(موک)
گیایەکە لەنێو دەغڵاندا شین دەبێ
چەکەچەک(موک)
کوڵمک(موک.)
نێک٬کوڵۆک.
کیتەڵە (موک.)
دیزەیەکی گچکەیەلە گڵەسووری دروست دەکرێ بۆ چێشت و ماست بەکاردەبرێ٬ سیتلۆک.
کیرکەڵەگا (موک.)
کەڵە٬ (کۆ.) بێ ڕێ٬ چلە گیایەکە ڕەگی تووتن و هاروێ و تەماتەی پەیدادەبێ و ووشکی دەکات و لەنێوی دەیات.
کێرکەڵەگا (موک.)
(کۆ.) بێ ڕێ٬ گیایەکە لە لاسکی تووتنێ پەیدا دەبێ ٬ لەناوی دەبا.
گازی پشتی (موک.)
گوری (موک.)
ناو٬ نێو ٬ ـــ دار: گۆنگل ٬ تاودار.
گوڵ پەڕشە (موک.)
جووڕە گەنمێکە.
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .
گوێ مووچ (دزە.).
جووتەگوێ قیت و ڕوو بە بڵند نەبێ ٬ بە ڵکوڕاست ڕوو بە پێشەوە ڕاکشابێ.
گوێزنگ (موک.)
چوو٬چووه٬قاپ٬ (باد.) گۆزەک٬گووزەک٬گۆزینگ٬پانی.
گڕکە (موک.)
خرچان٬ خرچە٬ خرچکە٬ زرک ٬ گزرک٬ کاڵەکی نەگەیشتوو٬ (باد.) ژان و ئازاری حەیوانانە٬ کە خووێنی گووێیان بەرنەدرێ دەیان کوژێ ٬ (خۆ.) خارشت .ــــ زەوی : زهوی بێ گیا و ڕووت.