تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مووچیانەوە
ئانیشک(موک)
(فە) بەلەچەق، قوونانیسک، قینگانیسک، قوونەنیشک،(هەورا) هەرەژنی، بلەمرک،(خانە) بەلەمرک،(دزە) هەنیشک،(باک.، باد) ئەنیزک، جومگەیەکە لە نێوانی باسک و قۆڵدا
ئانیشکە(موک)
پەردەی پێشدەرگانەی حەوشەیە جا لە چووارچێوە گیرابێ یا نا لەکاتی دادەنرێ و لادەبرێ و یا هەڵدەدرێتەوەو دادەدرێتەوە. دارێکی دوو پەلە بە خووانکەوە دەبەسترێ پێی ئاشی بە ناودا دەڕوات، بە بەرزو نزمکردنەوەی پێیەکە ئەویش بەرزو نزم دەبێتەوە، لوولەو گونجی کەوانەدار کە بۆ سەر سووچ بەکار دێنرێ
ئاهۆ(موک)
ئەیهۆ، ئازار، دەرد، لە کاتی نەخۆشی و تووڕەییدا بەکار دەبرێت، پەتا، قڕان، فێ، نەنگ
ئاواڵ(موک)
گیایەکە. برادەر، هاوڕێ. (باک) براک، هاوزێ، ئاوزێ، هاوتەمەن، هاواڵ، برادەر، دەستەبرا،(باک) هەواڵ، ئاوەڵ، هاوەڵ،(بابا) هاوڕێ
ئاوەخان(موک)
میزدان، تەنەکەیەکی گچکەیە بۆ میز، بەبن لوولەی بلوێری لانکانەوە هەڵداوەسرێ
ئاوەر(موک)
هۆش، ژیری، باوەڕ، دڵنیایی،(هەورا) ئاخوڕ
ئاپێ مووس(باک)
گەمەیەکە
ئاڵی پڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ
ئاڵیگۆڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ
ئای یای(موک)
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە
ئایشۆکی(کۆ.، موک)
جوورە هەڵپەڕینێکە، چەشنە گۆرانیێکیشە
ئیجباری(موک)
کاتێکی عەجەم سەربازی زۆربایی دەرگت بۆ یەکەمین جار لە بیرمە برایمە گۆج و محەمەدی ماملێ بەستەی ئیجبارییان داهێنا
ئەت(موک.، ڕۆژ)
لێدان، شێوەو زاراوەی منداڵانە، بابە ئەت._کردن: لێدان،(باک) دێدە یا خوشکی گەورە
ئەندۆک(موک)
نێوداری مەشکەیە،(دەر)ناودۆک، ناومێری، (هەورا): نێرەژەن
ئەنگوستیلە(موک)
هەنگولسیک، هنگوستێل، گوستک، گووستیلک، گوستیلە، ئەنگوشتەری، نگین، کلکەوانە، ئەموستیلە، پەنجەوانە، ئەنگوشتەری،(موک)مینەکە
ئەوێدەمێ(موک)
ئەودەمی، ئەوکاتی
بارەخووێ(موک)
بارەخووێیانێ، گەمەیەکە، (موک) باربارانێ
باسەر(باک.، موک)
بایەکە لە بەهارێدا دێت. بەفیز، بەهەوا، هەوایی، کاو، لووت بڵند
باغە(موک)
باخە، چتێکە لە بنێشت دروستدەکرێ(کاوچووک). (باک) دەنگی توندو سەخت. جوورە برینێکی پیسە لە چووار پەلی ووڵاخی بەرزە دێت سمی درێژ دەکات و لە کەڵکی سوواری و باری دەخات