تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مر
(کە.): تەن٬ لەش٬ بەدەن٬ باڵندە٬ (جا.): مریشک
گرتەی مر
ئەسپێی بزن و مریشکان
ئەسپێی مریشکان
داتە مریان
دایک مردوو
دایک مردگ
(ئەردە.): دایک مردوو٬ مێوەی ڕزیو
ددان مرواری
ددانی ڕێک و سپی
شیر مرده (هەورا.)
لاواز، کز، بێچوو و فەرخەیێکه لەبەر بێشیری دایکی زۆر لاواز بێ.
مرار
(باک.): مندار٬ لاشه٬ -بوون: . –ی مرواری
مراز
ئارەزوو٬ مراد٬ ئامراز٬ پارچەیەکە لە کەرەستەکانی جوتی و دارتاشی و هەموو پیشەیەک. –ی کارەبایی: کەرەستەی کارەبایی
مرازسازی
هونەری میکانیک
مراندن
پێڕاهێنان٬ سلارکردن٬ کوشتن
مرانگیین
مراوی
مەراڤی٬ -ی مێ: بۆرە باڵندەیەکی ناودارە کێوی و کەوی و ئاویشی هەیە گەردنی دیغێکی سپی یا ڕەشی تێدایه٬ (زەن.): مامراوی
مرایی
(کە.): چاپلووسی٬ ڕواڵەت٬ ڕووپامایی
مرتال
(باک.): مەرتال٬ مەتاڵ
مرتالەک
(باک.): جوورە ماسییەکە
مرتۆخە
(باد.): مێوانی. تەنها ڕۆن و ئاوو ئاردەو توندە
مرتەمرت
پرتەپرتی ژنان
مرخ
(فە.): مریشک. مەیل٬ تەماع
مرخاو
مرخه٬ دەنگی گەروو یا کەپۆیە