تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مرک
(لو.): ئانیشک٬ (باک.): هەڵامەت
مرکانە
(گەر.): مۆرانەی زل
دامرکان
لەبزووتن کەوتن٬ ڕۆتەفتان٬ داکاسان٬ داکەسان٬ داکەوتن٬ واز لە گریان هێنان٬ ژیربوونەوە٬ بێ دەنگ و ئارام بوون٬ ساڕێژ بوونی برین و ئێش٬ دامران. کووژانەوەی ئاوور و یا ئاگری گێچەڵان
دامرکاندن
واز لە گریان پێ هێنان٬ داکاساندن٬ ژیرکردنەوە٬ داکەساندن٬ دامراندن٬ لەبزووتن و جووڵەخستنی چتێک٬ کووژاندنەوەی چراو ئاوور٬ ساڕێژ کردنی برین و ئێش و ژانی لەش
دامرکانن
دامرکاو
داکەساو٬ داکاساو٬ ژیر
دامرکیان
دامرکان٬ داکاسیان٬ ئارام بوون
دامرکێن
دامرکێنەر
دەرد دامرکان
کفت و کۆی ئێش و ئازارنەمان
دەرد دامرکێن
دەردامرکاندن
سمرکە
سڵمکە ٬سڵمۆکە.
بلەمرک(خا)
بەلەمرک، ئانیشک
بەلەمرک(فە.، خانە)
لەمرک
ئانیشک٬ ئەنیشک٬ هەنیشک٬ مرک
مرمرک
(باک.): مێشی چکۆڵە