تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەوەمار
شینی گایانکێو٬ شینەمار
کەچمام
(باک.):کچی مام
کەڕەمار
جوورە مارێکی کەڕی کوژندەیە
کەژماڵکردن
هاتنەدەرەوەی خەڵک لەهەموو ماڵێکییەوە و چوونیان بۆ کەژان بۆ گەڕان بەشووێن چتێکیدا
کەڵەماسی
گازمالووکە
گازوولکە٬ (خۆ.) چیلکەیەکە وەبەر فاقەی دەدرێ ٬ کە دانەکەی خوار بەردەبێ.
گامارۆ
باڵندەیەکی ئاوی ڕەشە لە پۆڕی چکۆلەترە و نێوچاوانی پسییە.
گاماسی (باک.)
جوورە ماسییەکی زۆر گەورەیە.
گرماندن
دەنگی بەرزلێهاتن٬ دەنگی ڕووخانی خانوو و چیا و ئیتر. گرمەهاتنی تۆپ و تفەنگ.
گریمان
وەهادانان٬ گرێمان.
گریمانە
بڵیمانە٬ لیمانە٬ گربێ زۆر لەبەن و دەزوودا.
گومان
شک٬ دوودڵی ٬ دڵاوڵی٬ سوو .ـــ کردن: سووکردن٬ بە ـــ : سوودار٬ بێ ـــ : بێ دوودڵی.
گوهماسی (باک.)
پوولەکەب ماسی .
گۆماو (باک.)
چاڵایی لە چەمدا.
گیا دەرمانە
گەرماهی
گەرماو
گەرماوگەرم
گەرماڤ
گەرماو٬ کانی گەرم٬ کراشۆ.
گەرمایی
گەرماهی٬ تاو٬ تین٬ خارشت.