تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرمانکردن
کارکردن٬ هەرمانکردن
فرمانکەر
کارکەر٬ هەرمانکە٬ فەرمانکار
فرمانگواز
کەسێکە بەردەستیت بکات.-ی:بەردەستێتی کردن
فرەماگ
چتی کۆن٬ کۆنه٬ (ئەردە.): پەزیرە
فسەزمان
(دزە.):پسک٬ زمان پسک٬لاڵەپەتە٬ زمان پس
فنداشەمال
(باک.): ناوی چیرۆکێکی کرمانجییە
فڕماندن
فڕمەفڕم کردن.پڕماندن
فەرمان
کار٬ئەمر٬ دەمبۆری٬ سەرمیانی٬ خەبات٬ قانوون٬ نامەیەکە٬ کە فەرمانی میر و خونکاری تێدا نووسرابێ٬ داواکردن و خوڕینی گەورە بەسەر گچکەدا بۆ ئەنجام دانی چتێک٬ خستنەژێر-:هێنانە ژێردەست٬فەرمانی میری:دەستوور و نامەی بەرزی میری و پادشای.بێ -: بێکار٬ ئاوارە
فەرمان نامە
تۆماری دەوڵەتی
فەرمانبەر
ملکەچ٬ گووێدێر٬ ژێردەست٬ کەسێکە فەرمانی گەورەیەک بەجێ بێنێ.-ی:ملکەچی
فەرمانبەردار
فەرمانبەر٬ڕام.-ی:ملکەچی ٬ژێردەستی٬ ڕامی
فەرماندان
فەرمانکردن٬ خشا(ئاوێ.):تێخوڕین٬ تێراخڕین٬ دەنگدان
فەرماندە
فەرماندەر
دەوڵەتگێڕ٬ فەرمان بین٬ هۆمان٬ پێشدار٬ خشەئیته٬ چەترمان٬ کەسێکە فەرمان بەدەست بێ٬ فەرماندە.-ی:کاڤلەپ
فەرماندەر
فەرمانده٬ سەرلەشکر٬ فەرمانڕەوا٬ چەترمان٬ فەرماندار٬ دەستووردەر.-ی:پێشەنگی کاروبار پێکردن
فەرمانڕەوا
کەسێکە فەرمانی بڕبکا و دەستەڵاتداربێ.-یی:دەستەڵاتداری٬ فەرمان بڕکردن
فەرمانکردن
فەرماندان بە چتێک٬ تێراخوڕین
فەرمانکرن
بڕوانە:فەرمانکردن
فەرمانگێڕ
میری٬دەوڵەت
فەرمانگە
دایرەی میری