تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سۆمایی
بیبیلەی چاو.
سۆمایی داهاتن
مەبەس لە کووێربوونە.
سیامار
ڕەشمار٬ ماری ڕەش.
سیاماڵ (کە.٬ هەورا.)
ڕەشماڵ٬ دەوار٬ کووێن.
سیاچەمانە
گۆرانیێکی کۆنەی هەورامیانەیە.
سیرماست
سیروماست
نانی ووردکراوە٬ کە ڕۆنی داخ و ماستی بەسەرداکرابێ.
سیسەمار
سوسەمار٬ جوورە مارێکی زەردی ڕیوەڵەیە.
سیسەمارە
سیماسای (هەورا.)
سیپەڵاک ئاوسان.
سیماسین
ڕقهەستان٬ ئاڵۆزبوون.
سیمامتک(باک.)
باڵندەیێکە.
سیمان
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
سیوچەمانەواچ (هەورا.)
گۆرانیبێژ٬ مەقامبێژ٬ گۆرانی (سیاچەمانە) بێژ .
سێفەزەمینە(کرما9
کرتۆپە، یارەڵماسی، گەڵی جوورە خواردهمەنی لێ دروستدەکرێ.
سەئماندن
پیسکردن،گڵاوکردن.
سەتماندن
(باک.): زارگرتن٬ زارنانەوەی شووشەو چتیتر٬ پڕگردنەوەی بیر ٬ وێرانکردنی شووێنێک٬ بسەتمینە:زاری بگرە
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەرسووڕمان
سەرسام بوون،واقمان،پەشۆکان،حەپەسان،سەرلێ شێوان،هۆت بوون،هیدمان،شاشبوون