تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داماڵیاگ
ڕووداماڵڕاو٬ بێ شەرم٬ بێ ئابڕوو. داماڵاو٬ کینیا گەوە٬ داماڵاوە و لێبوونەوەی پێستی لەش یا دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک و ئیتر.
داماڵین
گووراندن٬ داماڵین٬ ماڵین٬ کەلەزووسک٬ خەشک کردن٬ هەڵوەشاندن و هێنانە خووارێ سەر و پێچ. لەبەر-:ڕووتکردنەوە٬ داکەندنی چتێک لە چتێک٬ لابردن و ماڵینی چتێک لە چتێک بە دەست؛ قابە چەورە کە داماڵە. دەست پێداهێنان٬ دەست بەسەرداماڵین.
دامایی
(باک.):داماوی
دانمان
(ڕۆژ.): داتەپین
دانماندن
(ڕۆژ.):داتەپاندن
داوودەرمان
هەموو جوورە دەرمانێک. بەهاراتی چێشتێ.
داپەنمان
داچمان
ڕاپەرین
داچەمان
داچەمین، کووڕبوونەوە، چەمانەوە، چەمینەوە
داڕمان
ڕووخان،کاوول کامباغ بوون،داڕووخان.ئارام و هێدی و هێمن بوون،کفت کۆ داکەوتن.
داڕماندن
کاوولکردن،وێران و کامباغکردن،ڕۆتەفتاندن،هێدی و هێمن و ئارام کردن.
داڕمانن
داڕماندن،داڕووخاندن،ڕووخاندن.
داکرمان
داخرمان٬ ووردکران و هاڕدرانی چتی ڕەق بە ددان
داکرماندن
داخرماندن٬ وورد کردن و هاڕینی چتی ڕەق بە ددان
داکەمار
شینشینک٬دایکەمارانە
داکەمارانە
شینشینک٬ دایکەمارانە
داڵکەمارانە
(ڕۆژ.):مارمێلکەی گەوره٬ دایکە مارانە
دایکەمارانە
داکەمار٬ داڵکەمارانه٬ داعبایەکە لە شێوە و گەورەییدا وەک قومقومۆکەی وایە و لە مارمێلکەی گەورەترە زۆر بە توندی دەڕوا و لە پڕڕا ڕادەوەستێ٬ ڕەنگیشی وەهی مارمێلکەی دەچێ